ebubekr.jpg

تەنها نەوتیان نەدزی ڕەوشتی میلەتیشیان دزی!؟

May 22, 2020  |   بیروڕا 

ئەبوبەکرهەڵەدنی

 

حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەپارە وقوتی ئەومیلەتە دەیان پەیج وئەکاونتی بێ دایک وباوکیان کردۆتەوە،شەوو ڕۆژ کاریان بڵاوکردنەوەی تۆمەت ودرۆدەلەسە وتێکدانی کۆمەڵگایە.
بەداخەوە لەڕێگای کۆمپانیایەکی پسپۆڕەوە کۆمپانیای(فەیسبووک)م ئاگادار کردوە کە بەندە تەنها پەیج وئەکاونتێکم هەیە،،ئەو پەیجەی هەیە بەناوی بەندەوە دایبخەن،،بەڵگە وپێداویستیەکان تەنانەت پاساپۆڕتی خۆمم بۆ ناردن ،،وەڵامی کۆمپانیاکە ئەوە بوو ئەو پەیجە بەپارە دروست کراوە وکۆمپانیای (فەیسبووک)پارەی خۆی دەوێت بۆیە دایناخات.
لەدوایەمین درۆودەلەسە کانیا ن قسەیەکیان بەناوی بەندەوە بڵاو کردۆتەوە کەگوایە ووتومە(موچەی خانەشینی وەک شیری دایک پێمان حەڵاڵە)٠
تەحەدای پەیجی (cnn kurdish)کەلەکوێ وبەدەنگ ورەنگ ونوسین ئەو قسەم کردبێت بابڵاوی بکەنەوە.
پەیجە دۆڕاوو دەربارەکان بەم پڕوپاگەندانە دەیانەوێ بێدەنگمان بکەن..کە سیاسەتی مارە تۆپیو دروست کردن لەسەرەڕێ و ترساندن و ناوزڕاندن کارمان تێناکات وبۆساتێک   لە سەنگەری گەلەکەمان  وووتنی ڕاستیەکان ساردمان ناکاتەوە.
تێبینی:وێنەی درۆی ئەو پەیجە بێ ناوونیشانە.