abas.jpg

ئێوە نوێنەری کەمینەن یان پارتی..؟

May 14, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

 سەدان ساڵە گەلی کورد بەدەست   دەسەڵاتی فاشی عەرەب و تورک و فارس دەناڵێنێت، لەدوای ئەوەی کورد لەباشوور ڕاپەڕینی کرد بەرەی کوردستانی یەکەم کاری دیاری کردنی نوێنەرانی پێکهاتەکان بوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو لایەک لەوە تێبگات گەلی کورد چەند باوەڕی بە پێکەوە ژیان و دیموکراسی و مافی  نەتەوە  و ئایینە جیاوازەکان هەیە کە خەڵکی ڕەسەنی ئەم خاکەن.
بەڵام بەداخەوە ئەوانەی بەناو نوێنەریانن ، بوون بە سەرئێشە و  سەرەتایەکی خراپی دەستپێکردنەوەی ئاشوب و ناکۆکی لە هەرێمدا، کە ئەوان بەرپرسی سەرەکین.
پێوێستە هاووڵاتیانی پێکهاتە بەڕێز و خۆشەویستەکانی کوردستان ئەمە لە بەناو نوێنەرانیان لەپەرلەمان قبوڵ نەکەن و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز بکەنەوە و پێیان بڵێن ئێوە دەبێت هەوێنی ئاشتی بن نەک ببنە هۆکاری دروستبوونی ناکۆکی و ئاشوب، ئەگەر نوێنەری ئێمەن، ئەگەر نوێنەری پارتی و لایەنێکی سیاسی دیاری کراویشن بڕۆن کورسییەکانمان بۆ چۆڵ بکەن.