abas.jpg

وتەی سەرۆک و پرسیاری خەڵک..؟

May 23, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

ـ لە ڕابردوو چەوتی زۆربووە ،کاتمان دەوێت بۆ چارەسەر.
ـ عیراق بودجەی بڕیوین 27 ملیار دۆلار قەرزار بووین.
ـ خەرجی مووچە ڕێکدەخەینەوە دەبێت هاوکارمان بن.
ـ ئەوەندە مووچەخۆرەی ئێستا هەیە زۆرە و کەسیشمان پێ دانامەزرێت.
ـ هەوڵمانداوە و بەردەوام دەبین لەگەڵ عیراق ڕێککەوین بەڵام ئالۆزی لە عیراق زۆربوو.
ـ لە ڕابردوو داهاتی نەوت زۆربووە بەڵام نیوەی زیاتری بۆ کرێی بۆری و مۆڕی بووە هەر کورتهێنان هەبووە.
ـ بازاڕەکانمان پڕ خۆراک و دەرمان کردووە با خەڵک بۆخۆیان بیکڕن.
ـ کاری باشمان بۆ خۆپارێزی کردووە خەڵکانێک بێ بایەخی دەکەن.
ـ خۆمان باسی لامەرکەزی کارگێریمان کردووە بەڵام دەبێت پارە هەرلای خۆمان بێت ناشبێت کەس باسی ئەوە بکات.
ـ ئەم دۆخەش تێدەپەڕێت دواتر خەڵکی تر خۆی دەکاتە خاوەنی.
ـ هەقمان بە ڕابردوو نییە بەڵام لە نۆ مانگی من هەشت مووچە دراوە.
           پرسیاری خەڵک
ـ ئەگەر هەر نەوتمان دەرنەهێنابا و پارەمان لە عیراقەوە بهاتبا باشترنەبوو؟
ـ ئەگەر دامەزراندنتان پێ ناکرێت بەرنامەتان بۆ هەلی کار چییە و کەی؟
ـ  ئەوە زانیمان لەو نۆ مانگەی تۆ حوکمڕانی تۆیەک قەرزاری ئەی قەرز و پاشەکەوتی پێش تۆ کێ بەرپرسیارە دەماندەنەوە یان نا؟
ـ بازرگانەکان بۆ سودی خۆیان و دانی گومرگ خۆراکیان بۆ هەرێم هێناوە و خەڵکی بۆخۆی کڕیویەتی کار ئاسانییەکەی ئێوە چییە؟
ـ لە ڕابردوو چەوتی و گەندەڵی زۆربووە دەکرێت پێمان بڵێی کێ بەرپرسە و لێی و بەرنامەتان بۆ لێپێچینەوەیان چییە؟
ـ دەتوانن پێمان بڵێن بە فرۆشتنی نەوتی کەرکوکەوە لەکاتی قەیرانەوە داهات و خەرجی ئەم هەرێمە چەندبووە و بۆ ئەوندە قەرزارن؟
ـ خەڵکی دەڵێن مردن لەبرسابێت یان کورۆنا جیاوازی چییە؟ 
ـ حکومەت لە ڕێنمایی بەولاوە دەکرێت پێمان بڵێ چی کردووە  بۆ قەرەبالغی نەکەین و نەیەینە دەرەوە؟
ـ خەڵکی دەپرسن چاکسازی کەمکردنەوەی مووچەی خەڵکە یان یەکخستنەوەی بازگەو گومرگ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و کۆمپانیاکان؟
ـ خەڵکی دەڵێن ئێمە نە موزایەدە و نە موزاهەرە و نە ڕەخنە ناگرین بەڵام ئێوە ئەوانەی حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەن ڕێککەون؟
ـ خەڵکی دەڵێن ئێوەمان کردووە بە براگەورە کە براگەورەیەتیمان بکەن نەک بمانکەن بە کۆیلە؟
ـ خەڵکی دەڵێت گەر وابڕوات حەزدەکەین بمرین و ئێوەش بڕۆن بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوومان بژیەت.