abas.jpg

تۆ سکرتێری پەرلەمانی یان وتەبێژی حکومەت..؟

May 3, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

ئەمڕۆ بینیم خاتوو مونا قەهوەچی لەجیاتی ئەوەی باسی ئەوەبکات و بڵێت پەرلەمان بانگهێشتی حکومەت دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی 27ملیار قەرزەکە یان بڵێت من بوومە هۆی وەستانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەهۆی واژۆیەکەوە یان بڵێت نەدەبوو بەپێی مادەکانی16و18بڕگە 2و3 وە ماددە47برگە1و2 کۆبوونەوەی 7ی ئایارمان بە بێ سەرۆکی پەرلەمان  ئەنجام بدایە یان بڵێت جێگری پەرلەمان نەدەبوو بەپێی ماددەی18ی بڕگە 11ی پەیڕەوی ناوخۆ واژۆی لەسەر نووسراوی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتار بکردایە.
دەبوو بڵێت ئێمە وەکو نوێنەری پێکهاتەکان نەدەبوو دەنگ بەهیچ لەو پەرلەمانتارانە بدەین بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی و بێلایەن بووینایە، بۆ ئەوەی نەبووینایە هۆکاری لێک ترازانی لایەنە سیاسییەکان و وەستانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.
 دەشبوو بیوتایە نەدەبوو  ئەوەندە بکەوتمایە ژێر کاریگەری یەک لایەنی سیاسی و ڕێزی واژۆی یاداشتی حەوت فڕاکسۆنی گەورەی پەرلەمانمان بگرتایە و پەلەم لەواژۆی بەرنامەی کار نەکردایە.
بەڵام دەبینم وەکو وتەبێژی
 حکومەت قسەدەکات و دەڵێت حکومەت جددیە چاکسازی دەکات دەستی بە ڕێکارەکانی کردووە.
کە لەسەر ناوبراو پێویستە ئەگەر حکومەت ئەو یاسایەی بەناوی چاکسازی  پەسندکراوە جێ بەجێی نەکات وەکو خۆی بڵێت کاری ئێمە چاودێری و بەدواداچوونە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.
کە لە کاتێکدا ئەم یاساییە بە دەنگ و پێشنیازی زۆرینەی فڕاکسیۆن و پەرلەمانتاران دەرچوێندراوە نەک کەسێک و لایەنێکی دیاری کراو کە شاباشی پێوە لێبدات.
وە ئەم پڕۆژەیە پێشنیازی کابینەی پێشووی حکومەت و خوڵی چواری پەرلەمانە، بەڵام بارودۆخ دوایخست و شتێکی نامۆ و نەبیستراو نییە، بەڵام حیکمەت لە وەک خۆی جێبەجێکردنیەتی
ئاخر بۆیە خەڵکی کوردستان متمانەیان بە کەسمان نەماوە، چونکە بە ئەرکی سەرەکی خۆمان هەڵناستین و بیری تەسکی حیزبایەتی تەواو زاڵ بووە و سکرتێری پەرلەمانەکەمان وەکو وتەبێژی حکومەت دەردەکەوێت نەک پەرلەمانتار و نوێنەری پێکهاتەیەک.