دابان محەمەد
_ ژماره‌ی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی زاراوه‌ی بندیواریان بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، 350 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ژوره، ئه‌و 200 هه‌زاره‌ی كه قوباد تاڵه‌بانی باسی ده‌كات، ته‌نها له سیستمی بایۆ مه‌تریدایه، كه خۆی سه‌رپه‌رشی ده‌كرد و ملیۆنان دۆلاری تێدا خه‌رج كرد! زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه بندیوار هه‌یه.
_ 430 هه‌زار موچه‌خۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لیوای هاوبه‌شن و هاوپه‌یمانان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، زۆریان موچه‌خۆرن له‌هێزه‌كانی پێشتر كه له یه‌كه‌ی 70 و 80 بون. ئه‌و فه‌وج و لیوایانه‌ی له به‌غدادن له هه‌رێم موچه خۆرن، ده‌یان هه‌زار كه‌س له ئێستادا به‌هۆی كۆچ كردنیان ڕیزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 و هێزه ئه‌منیه‌كان جێهشتیوه، به ئێستاشه‌وه موچه‌خۆرن! زانیاری له‌سه‌ر داتا و ئامار و ورده‌كاری ئه‌م دو هێزه، ته‌نانه‌ت لای وه‌زاره‌تی دارایش نیه، به بلۆك و به گوێنی ( گونیه)، پاره‌یان بۆ ده‌برێت.
_جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به ده‌ق وتویه‌تی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی، خه‌ڵكیان دامه‌زراندوه و بندیواری زۆریان هه‌یه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌م قسه‌یه بۆ ته‌نز بوبێت، یان بۆ وه‌لێمی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و دوهێزه كه له‌و دانیشتنه‌دابون، بێ ویژدانیه‌كی گه‌وره‌یه. ( ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه 500 پاسه‌وانی هه‌یه، مه‌لای ئاینی هه‌یه 15 پاسه‌وانی هه‌یه) لانی كه‌م بندیواره‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌قه‌د ئه‌و دو هێزه لێبكه‌ن، خه‌ڵك سوپاس گوزار ده‌بێت.
_ هۆكاری نه‌دانی موچه، ته‌نها به‌غداد نیه، كه خه‌ریكی ڕاهێنانی موچه‌خۆرن له‌سه‌ر ئه‌و تۆنه به‌ڵكو، دوو به‌شی فه‌رمانبه‌ران كه به 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ش وه‌رناگرن!
باجی سه‌دان هه‌زار، له هه‌وادار و كادر و خه‌ڵكی حزبی و نا موسته‌حه‌ق ده‌ده‌ن كه بندیواری پارتی و یه‌كێتین.
باجی سه‌دان ملیۆن دۆلار، گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی داهاتی نه‌وت ده‌ده‌ن، له‌ژێر ناوی گومرگی توركیا، كرێی بۆری كۆمپانیای كار و خه‌رجی حكومه‌ت بۆ لایه‌نی دیكه.
باجی سه‌دان كۆمپانیای حزبی و به‌رپرسی حزبی ده‌ده‌ن كه سه‌ریان كردوه به داهاتی ناوخۆدا و مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن.
باجی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی چاكسازی ده‌ده‌ن، كه په‌رله‌مان ده‌ریكردوه. له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت، باجی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی خودی حكومه‌ت ده‌ده‌ن، كه هێشتا له دۆلابی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه!.