rojanhamarash.jpg

بۆچی سيستەمی لامەركەزى پێويستە؟

May 3, 2020  |   بیروڕا 

ڕۆژان شەھید حەمەڕەش


لامەرکەزی پرسێکە دەمێکە قسەوباسی لەبارەوە دەکرێیت لەھەمان کاتدا لە ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمى کوردستان بەروونی ئاماژەی پێکراوە ، بۆیە لامەرکەزی ھەرگیز بەمانای دوو ئیدارەیی و دابەش کردنی ھەرێم نایەت ، بەلکو بەمانای زیاتر پێدانی کۆمەڵێک دەستەڵاتی ئیداری و مالی دێیت ،بۆ یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاو قەزاو ناحیە .

لامەرکەزی لە ئێستادا ھەنگاوێکی گرینگە بەئاراستەی دابەشکردن و شۆرکردنەوەی دەستەلاتە کارگێریەکان و ھێنانە کایەی ھاوسەنگی و دادپەروەری لە دابەشکردنی داھاتەکان بەسەر تەواوی ناوچەکانی کوردستان ، بە لەبەرچاو گرتنی ئەزمونی چەند ساڵەی رابردووی حوکم رانی ھەرێم بۆمان دەرکەوت کۆکردنەوەی تەواوی دەستەلاتەکان لە ئەنجومەنی وەزیران نەک ھەر لەبەرژەوەندی ھەرێم و ھاوڵاتیان نیە ، بەڵکو جۆرێک نادادی و نا ھاوسەنگی لە نێوان شارو شارۆچکەکانی کوردستانیش دروست کردوە .

ئەگەر بەخێرایی سەیری بەرھەم ھێنان لە بواری کەرتی نەوت و گاز بکەین ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێیت

بەرھەمی نەوتى خورمەڵە لە ھەولێر و تاوكێ لە دھوك بە ڕێژەى ١٠٠٪‏ زيادی کردوە کەچی بةرهەمی نةوتى شيواشۆكى كۆيە بە ڕێژەى
٩٠٪‏ كەمی کردوە ؟
بەڵام لە غازى كۆرمۆرى چەمچەماڵ كارەباى ھەولێر و دھۆك دابيندەكرێت .

گرێبەستى ژمارە ( ١ ) تا ژمارە ( ١٥ )ى حكومەتی ھەرێم لەگەل كۆمپانيا نەوتيە جيهانيەکان تەنھا لە سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک كراوە بۆئەوەی هةميشة بەرھەمى نەوتى ئەو ناوچەیە بەمەبەست پەرەى پێبدرێت …
ھەروەھا لەبەردەوامى ئەو نادادييە مەركەزييەی كە بەرامبەر پارێزگای سلێمانی دەكرێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیشی گرتۆتەوە لە کاتێکدا لەساڵی ٢٠١٥ دا حكومەتى عێڕاق لە بودجەى پەرەپێدانی پارێزگاکاندا (٤٤) مليار دينارى بۆ ھەرێمى كوردستان ناردووە تيايدا بڕى ( ١٨ )مليار دينارى بۆ پارێزگاى سلێمانى تەرخانكراوە بەڵام نێوەى ئەو بڕە بۆ سلێمانى ھاتووە واتا ( ٩ ) نۆ مليار دينار ، بۆ رێگری لەم جياكارى و نادادييە كە لە ئەزموونى حكومەتى مەركەزى ھەريمى كوردستان پارێزگای سلێمانی چەشتويەتى ئەوا لامەركەزى پێويستە جێبەجێكرێت .

ھەروەھا بودجەى پارێزگاى دھوك بۆ ساڵى ٢٠١٣ بريتييە لة ١١,٧ مليار دينار ، حكومەتى ھەرێم ٤٨ مليارى بۆ تەرخان كردووە واتا ٣٦,٣ مليار دیناری زياتر لە بودجەى خۆى بۆ سەرفكراوە .
لە ساڵى ٢٠١٤ كە بودجە پەسەند نەكراوە بڕى ٣٢ مليار دينارى بۆ تەرخان كراوە ھەروەھا بۆ ساڵەكانى ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەسەر بنەماى ١٠٠٪‏ ى خەرجى ٢٠١٤ پارە بۆ پارێزگايى دھۆك خەرج كراوە .

بەڵام بۆ پارێزگاى سليَمانى بودجەكەى كەمكراوەتەوە بۆ ٪‏٣٥ .
پارێزگاى ھەولێريش بودجەکەی کەمکراوەتەوە بەڵام قەرەبووى ئەو كەمكردنەوەى بۆ كراوەتەوە لە پارەى نەوت بڕى ١٨,٥ ملیۆن دۆلارى بۆ خەرجكراوەتەوە بۆ تەواوكردنى پڕۆژەكانى ….

كەواتە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین باجى گەورەى سیستەمی مەركەزييەتى ئيدارى و قەيرانى دارايى دەدات

– شارەوانى كةلار ٢٠ مليۆن دينارى مانگانەى بۆ تەوخان كراوە ، بەڵام شارەوانى زاخۆ ٢٦٠ مليون دينار

– شارەوانى چەمچەمال ( ٤ )مليۆن ديناری بۆ تەرخان كراوە لە كاتێكدا بە كێڵگەى غازى ئەو شارە غازى ماڵان و غازى بەرھەمھێنانى وێستگەكانى كارەباى ھەرێم دابين دەكرێت لە بەرامبەردا بڕى ( ٦٠ ) مليۆن دینار بۆ شارەوانى ئاكرێ دابين دەكرێت .

لە دەربەندیخان بومەلەرزە ڕوویدا سەرۆکی حکومەتی پێشوو بەڵێنی دا شۆفڵێکیان بۆ دابین بکات ئەوە ( ٢ ) ساڵ تێدەپەڕێت نەیناردووە ، بەڵام ماوەیەک بەر لەئێستا لافاوێک لە دهۆکی بوو ( ٣ )ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج کرد .

ئێستا من دەپرسم لامەرکەزی پێویستە یان نا ؟؟؟؟ و لە کام پارێزگای ھەرێم پەیرەو بکرێت ؟