ئومێد خۆشناو
کاتێک واقعی و ڕاستگۆ بووین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان و به‌ده‌نگی به‌رز داوای ئۆتۆنۆمی مان ده‌کرد، توانجیان لێده‌داین و له‌به‌رامبه‌ریشدا کارتی مافی چاره‌نوسیان به‌رامبه‌رمان به‌کار ده‌هێنا.
ئێمه ڕاستمانکردوو قۆناغ به‌قۆناغ هه‌نگاومان هه‌ڵگرت، له ئۆتۆنۆمیه‌وه تاشانازی پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌ی فیدڕاڵی و په‌سه‌ندکردنی له په‌رله‌مانی کوردستان و تا گه‌یشتن به واقعی تحقیقکردنی ئامانجه گه‌وره‌که‌و سه‌ربه‌خۆیی.
دواجاریش گه‌ل بڕیاری خۆی دا‌و له‌چوارچێوه‌ی ڕیفراندۆمی شانازی٢٥ی ئەیلوول چاره‌نووسی خۆی نوسیه‌وه، ڕوون و ڕه‌وان به‌یانی خواستی خۆی کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌توانێ ئامانجه‌که‌ی پراکتیزه بکات، به‌ڵام بێ‌شک هه‌ر به‌و ڕۆژه ده‌گات.
که‌چی به‌داخه‌وه تازه به‌تازه داوای لامه‌رکه‌زی ده‌که‌ن، ڕاستبێژبن و شه‌رم مه‌که‌ن ئه‌و لامه‌رکه‌زیه‌ی داوای ده‌که‌ن ئامانج تێدا فیدڕاڵی پارێزگاکانه که، پێشتر ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌و له‌داهاتووش گه‌ل قبوڵی ناکات.
که‌وایه جیاوازی خیلافه‌که له نێوان هه‌ردوو ڕه‌وتی ئۆتۆنۆمی ویست و مافی چاره‌نووس گه‌یشتۆته ئاستی سه‌ربه‌خۆیی و لامه‌رکه‌زی و فیدڕاڵی پارێزگاکان.