abdulla.jpg

گاڵتەجاڕی پەرلەمان!

May 4, 2020  |   بیروڕا 

عه‌بدوڵا مه‌لا نوری


ئاساییە ئەگەر سکڵای یاسای لە سەر سۆران عومەر هەبێ و حسانەشی لە سەر هەڵبگیرێ و زیندانیش بکرێت!
مەگەر بیرتان چووە لە سەر دزین و دیارنەمانی داهاتی نەوت سەرۆکی حکومەت بانگی پەرلەمان کراو متمانەی لێوەرگیرایەوە، دواتر رەوانەی زیندانیش کرا.
وەزیری پێشمەرگەلە سەر پرسی زینی وەرتی هێنرایە پەرلەمان و ئەوەی نەشێ پێی کراو، لە کۆتایدا بە دەنگی پەرلەمانتاران رەوانەی ماڵی خۆی کرایەوە.

هەر هەفتەیەک پێش ئێستا بو وەزیری دارایی بانگی پەرلەمان کرا، لە لە سەر دوا کەوتنی موچە لێپرسینەوەی لە گەڵ کراو متمانەشی لێوەرگیرایەوە، چون پێشتر وەعدی دابو پێدانی موچە لە کاتی خۆیدا ئەولەویەتی وەزارەتەکەی بێت.
ئەو هەمو بەرپرسانە نابینن کە لە سەر گەندەڵی ئیداری و دارایی و یاسایی لە زینداندا داڕزاون!

بۆیە ئاساییە سۆران عومەریش حسانەی لێ وەر بگیرێتەوە، چونکە تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ سەرۆکی حکومەت گوایە کۆمپانیای هەیە.

لە کاتێکدا هەمو دەزانین جەنابی سەرۆک هەر خۆی نا، بەڵکو حیزب و دارودەستەکەشی دەیان کۆمپانیای ناشەرعیان هەیە.
لە سایەی دەسەڵات و پەرلەمان و یاسا سەروەریەکی لەم جۆرەدا کە لە سەرەوە باسمان کرد، زۆر ئاساییە بۆ ئەوەی متمانەی پەرلەمان لای خەڵک لەق نەبێت و هەیبەتی پارێزراوبێت ، ئەندامەکانی خۆشی وەک باقی بەرپرسەکانی تر بنێرێتە بەردەم دەدگاکان تا لە سەر کەمتەرخەمی و هەڵەکانیان سزا بدرێن.