ali.jpg

ئەم مەھزەلەیە پەرلەمان دادگایی بکەن

May 4, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە بۆ چاوشکاندی پەرلەمانتارە.
من یەکێکم لەوانەی بڕیارە پارێزبەندیم لێوەربگرێتەوەو ڕەوانەی دادگا بکرێم، ئەم جۆرە بڕیارانە لە بری بێدەنگی ھەڵوێستی دیکەی ئێمە بەدادێت.
تاوەکو ئێستا ٦٤ دۆسیەی گەندەڵیم ڕەوانەی دادگا کردوە، خۆم چەندین جار چومەتە دادگا، بەڵام ئەوانەی من داومن بەدادگاو سەرقاڵی گەندەڵی و تاڵانکردنی ئەم وڵاتەن و کوردستانیان بە ئەمڕۆ گەیاند، ڕۆژێک یەکیان ئامادەنەبون.
ئەمە حەوتەمین جارە بدرێمە دادگا، بەڵام پێشتر سکاڵاکان مەدەنی بوون وئەمە یەکەمجارە بە جەزائی بکرێت و ھەڵگرتنی پارێزبەندی پێویست بێت.

سەیرە!!
لەم خولەداو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گۆڕان، لێکۆڵینەوەی وردمان کرد لەسەر گەندەڵی نەوت و تاڵانی و قاچاخی خاڵی سنوری و گەندەڵی کۆمپانیا گەورەکان.

چاوڕێ بووم ژمارەیەک گەندەڵ ڕەوانەی دادگا بکرێت، کەچی
خۆمان دەبرێینە بەر دادگا.

لە مانگی یازدەوە داوای دانیشتنی پەرلەمان لەسەر گەندەڵی و قاچاخی خاڵی سنوری دەکەین، داوای دانیشتنی پەرلەمان بۆ ژیان و موچەی خەڵک دەکەین، سەرۆکایەتی پەرلەمان نایخاتە بەرنامەی کار، بەڵام دەبێت دانیشتنی پەرلەمان بکرێت بۆ ناردنی ئێمە بۆ دادگا.

ئەم ھەڵوێستە پەیوەندی بەئەوەوە نیە خۆمان پارێزبەندیمان لێوەردەگیرێتەوە، ئێمە وەک باوەڕ دژی ئەوەین پەرلەمانتار لەسەر قسە زیندانی بکرێت ، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە د.یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمان بوو داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی ھیچ پەرلەمانتارێک نەخرایە بەرنامەی کار، جا سەر بە ھەر حیزبێک بێت.