liza.jpg

داواكارییەكەی عەبدولستار مەجید لەروی زانیارییەوە هەژارەو هەڵەیەكی پەیڕەویشە

May 4, 2020  |   بیروڕا 

لیزا فەلەكەدین كاكەیی

بە شێوەیەکی گشتی بانکی ناوەندی عێراق بۆ چەند مەبەستێک پارە ڕەوانەی بانکی ناوەندی لقی هەرێمی کوردستان دەکات، وەکو خزمەتگوزارییە بانکییەکان (ناردنی پارە بۆ ئەو بانکە ئەھلیانەی ھەرێمی کوردستان کە مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندی عێراقی وەرگرتووە، ناردنی پارە بۆ بانکەکانی پارێزگای موسڵ هەروەها بۆ خزمەتگوزاری (حەوالات) کەوا لە لایەن بانکە ئەھلییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
تەمویلی هەژماری بانکی حکومەتی ھەرێمیش ئەرکێکی دیکەی ئەو بانکەیە.
‏‎بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک لەو بڕە پارەیەی کە جەنابت ئاماژەت پێکردووە، لەبەر هۆکارگەلێکی سیاسی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی ھەرێم. هەروەک دیار شاندی دانوساندکاری هەرێم لە گفتگۆکانی لەگەڵ عێراق بەردەوامە و هەرکات بریار لەخەرجکردنی درا ئەوکات بری ٤٥۳ ملیارد دینار دەچێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.

‏‎خاڵێکی تریش کە گرنگە بگوترێت داواکاری بەڕێز عبدالستار مەجید بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم جگە لەوەی لەرووی زانیاری داراییەوە هەژارە، هەڵەیەکی پەیرەویشە، پێویست بوو جەنابیان لەڕێگەی سەرۆکی فراکسێۆنەکەیان لەپەرلەمانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بکات و فشار لەسەر وەزارتی داریی عێراق دروست بکات تا ڕوونکردنەوەی پێبدەن لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە بە وتەی جەنابیان دەڵێت هاتووەتە هەرێم نەک داوا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە لە رووی پەیرەوییەوە ناکرێت پەرلەمانی کوردستان داوای روونکردنەوە لە بانکی مەرکەزی عێراق بکات. پەرلەمانتار دەبێت بایی ئەوەندە زانیاری پێبێت کە بانکی ناوەندی لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نییە و ناوەکەشی بانکی هەرێم نییە بەڵکو (بانکی مەرکەزی _ لقی هەرێمی کوردستان)ە.