سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی هه‌رێم، به‌و په‌ڕی باوه‌ڕه‌وه به‌رگری له یاسا ده‌كه‌ن. دژی ئه‌وه‌ن كه‌یسی داماڵینی پارێزبه‌ندی به سیاسی بكرێت.
مرۆڤ یاسایه‌ك به‌رز ده‌نرخێنێت كه بێ لایه‌ن و گشتی و یه‌كلاكه‌ره‌وه و یه‌كسانبین بێت. حساب بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاك و بنه‌ماڵه و حزب نه‌كات. له‌سه‌رو پیلانه‌وه بێت. نه‌كرابێت به پاشكۆی حزب و ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراو. به ناشه‌رعی و نا مه‌شروعی به‌كار نه‌هێنرابێت. و مۆراڵی سیاسی به‌رز رابگرێت.
ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه، با بۆ هه‌مووان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر یاساش بۆ هه‌مووان نییه، با ناوی یاساش به‌كارنه‌هێنرێت.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له موداخه‌له و تۆماری لێدوان و نووسینه‌كانی به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد، هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده نایاسایی نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌بێت و داوای چه‌سپاندنی یاسا بكات، پێویسته ده‌ستبه‌جێ له‌و فراكسیۆنه‌وه ده‌ست پێ بكات، تا هه‌رێمه‌كه‌مان له بێ یاسایی پارێزراو بێت. به‌ڵام ئێستا كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، هه‌موو ئه‌و لادانانه‌ی وه‌لاناوه و رووی كردۆته پەڕلەمانتارێکی غیرە پارتی، گومانی خستۆته سه‌ر بێ لایه‌نیی خۆی و كۆمه‌ڵێك پرسیاری گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانیش دروست كردوه. كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویسته وه‌ڵام بدرێنه‌وه:
١. سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی چی كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له راپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه كۆمپانیای (دیلۆیت) ئاماده‌ی كردوه. له‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بایی ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه. به‌ڵام به نزیكه‌یی (٪٥٠)ی ئه‌و داهاته‌ی داوه‌ته‌وه به كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت! له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێک، حكومه‌تی به‌غدا، ته‌نها (٪١١)ی كۆی داهاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه به كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه و كۆمپانیاكان. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی داوكاری گشتی هه‌یه، پێویسته له‌مه بكۆڵێته‌وه كه ئه‌و (٪٥٠)یه چۆن خه‌رج كراوه و بۆ كێ خه‌رج كراوه؟ له كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی (٢٠١٩) بڕی (٢٠) ترلیۆن دیناری عێراقی داهاتی هه‌بوه، بۆچی ته‌نها چاره‌نووسی (١٠) ترلیۆن دیناری دیاره، و ئه‌وه‌ی تری كوا؟
٢.سەرۆکایەتی داوکاری گشتی چی کرد بۆ ١٢ ملیار دۆلاری خوراوی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان کە لەگەردنی حکومەتی ھەرێمە کە ناو لێ نراوە پاشەکەوت؟؟
٣.سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی چی كرد ئه‌و كاته‌ی به فه‌رمانی پارتی به درێژایی دوو ساڵ په‌رله‌مانی كوردستان داخرا؟
٤.سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی چی کرد ئه‌و كاته‌ی خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕی گەلەکەمان ره‌وانشاد نه‌وشیروان موسته‌فایان به هه‌وڵدان بۆ په‌لاماردانی كونسوڵخانه و کاری تیرۆریستی تۆمه‌تبار كرد؟
٥.سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی چی كرد ئه‌وكاته‌ی بۆ دروست كردنی گوشاری سیاسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی، چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ به تۆمه‌تی تیرۆر، به‌بێ به‌ڵگه له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون ؟
٦.سەرۆکایەتی داوکاری گشتی چی کرد ٢ ملیار دۆلار پارەی پرۆژەکان کە لە ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا چوتە بانکی کوردستان و تا ئێستاخەرجنەکراوە؟
٧.سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی بۆچی له‌وه ناپرسێته‌وه كه له‌شكری رۆژی سه‌ر به هێزی زێره‌ڤانی به كام یاسا له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه و بودجه وه‌رده‌گرێت له‌كاتێكدا چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی سوریان و ڕەوانەی لیبیا دەکرێین و دواتر ناوی پێشمەرگە لە ئازادی خوازیەوە دەکەن بە تیرۆریست؟؟؟
٨.سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی چی كرد ئه‌و كاته‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد تۆمه‌تیان بۆ خه‌ڵكی سلێمانی دروست و پارێزگاكه‌یان ته‌خوین كرد و به راده‌یه‌ك ئازاریان دا كه كه‌سێكی وه‌كو ئاری هه‌رسین له‌سه‌ر سلێمانی هاته جواب و به‌رامبه‌ر فراكسیۆنی زه‌رد راوه‌ستا؟
لای ئێمه له فراكسیۆنی سه‌وز، یاسا یه‌ك ره‌نگ و پیرۆزه. ئه‌گه‌ر پشتیوانی له پارێزبەندی پەڕلەمانتارێک ده‌كه‌ین، ئه‌وا به‌رگری له‌و پیرۆزییه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مان و یاسا و ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رقاڵی كاره گه‌وره‌كان بن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك. نه‌ك به‌كارهێنانی (ناوی یاسا) بۆ دروست كردنی (بێ یاسایی).