ebubekr.jpg

لابردنی پارێزبەندی پێشینەیەکی ترسناک!؟

May 5, 2020  |   بیروڕا 

ئەبوبەکر هەڵەدنی

 


پێشهاتێکی خراپە کەگوایە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا کە هیوادارم بە ئیرادەی پەرلەمان و بە گوشاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێگە بگرین لەم پێشهاتە ترسناکە کە ئەویش ئەوەیە کە هەندێک پەرلەمانتار پارێزبەندیان لەسەر هەڵگیرێت .

مەسەلەکە ئەوە نیە کە بوترێت ئەبێت یاسا سەروەر بێت کە ئەگەر یاسا سەروەر ئەبێت جارێ ئەبێت بەرپرسی حکومەتەکان سەرۆکی حکومەتەکان بهێنە بەردەم دادگا پەرلەمانێک لە ساڵی(١٩٩٢)ەوە یەک قائیقامی پێ لا نەبراوە یەک مدیر عام ئەگەر پێشینەی ئەم پەرلەمانە لەم هەموو شەڕی ناوخۆیە لە شەڕی داعشا لە ڕادەستکردنی شەنگالدا ولە بەجێهێشتنی کەرکوکدا لە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری کوردستان لە بونی بنکەی سەربازیتورکی لە نێو هەرێمی کوردستان لە دەستێوەردان و تۆپبارانەکانی ئێران لە نێو خاکی کوردستان .

ئەگەر پەرلەمان دوو وەزیری وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان و دارایی محاسبە بکردایە حەق بوو پارێز بەندی لە ئەندام پەرلەمان بسەنێتەوە لە مێژوو ی پەرلەمان تۆ نەهاتووی ئەمە بکەی ئێستا دێی بە پەر لەمانتارەوە بیگریت . ئێمە پێمان وایە ئەمە بۆ ئەوەندەی تر بێ هەیبەتکردنی پەرلەمانە.
ئەمەیش جۆرێکە لە قفڵ لێدانی پەرلەمان ئەوەی لە ۲۰۱۵ ڕوویدا بەڵام ئێستا بۆ شکاندنی کەرامەت و هەیبەتی پەرلەمانتارو پەرلەمان ئەکرێت ئەگەر پەرلەمانتارێک لێرەو لەوێ بۆ نمونە زیادە ڕەوی لە زانیاریەکانی ودەقیق نەبێت هەر خودی ئەو حکومەتە بەرپرسیارە . چونکە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتار ناداتەوە لەم خولەدا زیاتر لە ۸۰ پرسیاری پەرلەمانتار هەیە وەڵام نەدراوەتەوە نێوان پەرلەمان و حکومەت( ۵۰ مەترە )جاری وا هەیە پرسیارێکمان بە سێ مانگ و چوار مانگ ناگاتە حکومەت وەڵاممان ناداتەوە خۆی شەفاف نییە خۆی نایات لە بەردەم پەرلەمان وخەڵک و داتەهاتەکانی خۆی ڕوو ن بکاتەوە (۲۹۵۰۰ )کۆمپانیا لە هەرێمدا بۆچی هەیە ؟ تۆ( ٤۰۰۰۰۰) هەزا رکەست هەبێت لە سلکی سەربازی بە ئاسایش و دژەتیرۆروپۆلیس و پێشمەرگەوە (٦٤) کۆمپانیای سکوێریتیت بۆ چییە کە جارێکی تر پارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ باخەڵی کوڕی بەرپرسەکان زۆربەی ئەم کۆمپانیانە هی کوڕی بەرپرسەکان و دەسەڵاتدارەکانی هەرێمن .

بۆیە ئێمە پێمان وایە لێ سەندنەوەی پارێزبەندی لە هەر پەرلەمانتارێک دەبێتە مێژوەیەکی ڕەش بۆ ئەم پەرلەمانەوە ئەمە چاو شکاندنی نەک پەرلەمانتارە دوو ڕۆژی تر بۆ خەڵکی تریشە لە دەرەوەی پەرلەمان بۆ ڕۆژنامە نووسە تەنانەت بۆ سەرکردەی حزبەکانی تریشە لەداهاتوودا وە نابێت هیچ کەسێک موقەدەس بێت لەم هەرێمە هیچ کەسێک موقەدەس نیە هەموو کەسێک قابیلی ڕەخنە لێگرتنە .

ئەگەر ئەوە روو بدات ئەبێت لە ناو پەرلەمان مانگرین و ئەبێت ئەندامێتی خۆمان هەڵپەسێرین، ئەگەر هاتە پێشەوە ئیستقالەی جەماعی بدەین نابێت بهێڵین لەوە زیاتر شکۆی پەرلەمان بشکێت.