umyd.jpg

"سەركردایەتی كۆمەڵ گڵۆپی سەوزی بۆ سەركردایەتی پارتی هەڵكردووە لەبارەی سۆران عومەرەوە"

May 5, 2020  |   بیروڕا 

ئومێد خۆشناو

 

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ ڕای گشتی
لە بارەی کەیسی سۆران عومەر بە پێویستی دەزانم ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی و پەرلەمانتاران وهەوادارانی بەڕێزی کۆمەڵی ئیسلامی بخەمە ڕوو.
دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەڕێگەی هۆیەکانی ڕاگەیاندنەوە کۆمەڵێک تۆمەت و زانیاریی هەڵبەستراوی لەبارەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاو کردەوە، جیا لە رێکارە یاساییەکان، لە پێناو رێزگرتن لە پەیوەندیی دووقۆلی وڕەواندنەوەی هەر هەڵە تێگەیشتنێک، سەرکردایەتی پارتی پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی کۆمەلێ ئیسلامیەوە کردووە و داویان لێکراوە کە، ئەو پەرلەمانتارە هان بدەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی باسی کردوون یان بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنی یاسایی بکات، یاخود ئەگەر بەڵگەی نیە با داوای لێبوردن بکات، بەڵام دیارە دوای ئەوەی لە لەلایەن سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی قسە لەگەل ناوبراو کراوە، نە ئامادە بووە هیچ بەڵگەیەک بخاتە ڕوو، نەش ئامادەیە داوای لێبورد بکات، بۆیە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەر.
ئەمرۆش جارێکی دیکە سۆران عومەر کۆمەلێ تۆمەت و زانیاریی فابریکەکراوی بڵاوکردۆتەوە، دیسان دووپاتی دەکەینەوە گەر ناوبراو دڵنیایە و دەتوانێت ئەو زانیارییانە بسەلمێنێت با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتە ڕوو. گەرنا با وەڵامدەری یاسا بێت.