letifmstefa.jpg

ھەواڵدەر مولزەم ناکرێ بە پێشکەش کردنی بەڵگە

May 5, 2020  |   بیروڕا 

لەتیف مستەفا

 


بەگوێرەی مادەی ٤٧ و ٤٨ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان دوو جۆر ھەواڵ دان لەتاوان ھەیە یەکەم ھەواڵدانی وجوبی کە واجبە لەسەر ئەو کەسەی ئاگاداری رودانی تاوانێک دەبێ ھەواڵ بدات ئەگەر نەیدات بەرپرس دەبێ لەوانە بۆ نمونە ئەگەر فەرمانبەرێک بە حوکمی پیشەکەی ئاگاداری رودانی تاوانێک بو جا تاوانی ئاساییبوو یان تاوانی گەندەڵی دوەم ھەواڵدانی جەوازی واتە دەتوانێ یان بۆی ھەیە ھەواڵ بدات نەشی دات بەرپرس نابێ
ھەروەھا بەگوێرەی ھەمان یاساو یاسای سزادان و یاسای دەسپاکیش کەسی ھەواڵدەر جا لەتاوانی ئاسایی بێت یان گەندەڵی مولزەم ناکرێ بە پێشەکەش کردنی بەڵگە ، چونکە ئەرکی کۆکردنەوەی بەڵگە ئەرکی پۆلیس و ئەندامانی دەستەی دیسپلینی دادوەریە ئەو تەنھا ئەوەندەی لەسەرە ھەواڵەکە بدات ، مەرج نیە ھەوالەکە جدیش بێت ، وەھەروەھا بە ھەرشێوەیەک واتە بە نوسین یان تەلەفۆن یان نامەو ھەر ئامرازێک بێت جائیزە، تەنھا نابێ ھەواڵەکە درۆ بێت چونکە ھەواڵدانی درۆ تاوانە ،ئەکید نابێ بەمەبەستی تەشھیرو ناوزڕاندنیش بێت ، ئەگەر ھەواڵدانەکە ناوزڕاندنی فەرمانبەرێکی تێدابوو ھەواڵدەر بۆی نەسەلمێنرا دوای ئیفراج بون فەرمانبەرەکە دەتوانێ سکالا دژی ھەوالدەر بکات
بە پێچەوانەوە لە تاوانەکانی گەندەڵی بۆ ئەوەی ھاولاتیان ھانبدرێن بۆ ھەوالدان دەبێ ئاسانکاری و ھاندانیان بۆ بکرێ نەک داوای بەلگەیان لێ بکرێ کە ئیشی ئەو نیەو مەرج نیە دەستی کەوێت ،داواکردنی بەلگە لەھەوالدەر سەرەڕای ئەوەی نایاساییە ،بەجۆرێک لەجۆرەکان بەرگریە لەگەندەڵکار
ھەڵبەتە من خۆم تێبینیم لەسەر کاری ھەندێک پەرلەمانتاران ھەیە، بەتایبەتی ئەوانەی پێشترڕاگەیاندکار بوون پێم وایە نابێ بەو شێوە کاربکەن ، چونکە ئیشی ڕاگەیاندکاری و پەرلەمانتاریان تێکەلکردوە