mhemed.jpg

لە کام دانیشتنی پەرلەمان ئامادە دەبین ئەوە بڕیاری خۆمانە

May 8, 2020  |   بیروڕا 

محەمەد سەعدەدین

 

بەناوى خوداى گەوره
هەندێك كەس و لايەن وازيان له سياسەته هەڵەكان و شكستى خويان هيناوەو باسى نوێنەرانى پێكهاتەكان دەكەن. كێ ئەو دەسەڵاتەى داوه به ئێوه تەقييمى جۆرى نوێنەرايەتى ئێمه بكەن؟ بەم قسانەو گۆڕينى ئاڕاستەى پێشهاتەكان و شكستەكەيان بەرەو مەسەلەى پێكهاتەكان، بەڵگەى ئيفلاسى سياسى و نەبوونى مفرداته له لاى ئەوان. بەم دوو جوملەيه كه ماوه له باغەليان تەنها خۆيان زياتر بچوك دەكەنەوه بەرامبەر نەتەوەكان. ئەگەرنا لەپێگەى ئێمه لەناو نەتەوەى توركمان و ساحەى سياسی كەم نابيتەوه.
لەگەڵ كام حزبى سياسی هاوپەيمان دەبين و له كام جلسەى پەرلەمانى ئاماده دەبين ئەوه بريارو هەڵبژاردەى خۆمانەو كەس بوى نيه ريگا و ريسامان بۆ دابنيت و كەس له جياتى ئێمه بۆى نيه باسى بەرژەوەندى پيكهاتەكەمان بكات.
پەيوەندى ميژوویی نيوان خەلكى توركمان و پارتى ديموكراتى كوردستان و يەكيتی نيشتمانى كوردستان، بەتايبەت لەگەڵ سەروك و سەركرده بارزانيەكان لەو ئاستەى نيه له پيش مايكروفونەكان به دوو سێ قسەى بێ مانا رەخنەى لێبگيرێت. پێويسته بزانن كه نەتەوەكانى توركمان و كلدوئاشورى له ئاستى جەماوەرى هەلوێستى ميژوویی و سياسييان چۆن بێت، به تەبيعەتى حال لەناو پەرلەمانيش به هەمان شێوه دەبيت.
پارتى گەشەپيدانى توركمان و هاوپەيمانەكانمان هەموو هەلوێست و بريارەكانمان به ويست و ئيرادەى خومانەو ئەو لايەنانەش با خەريكى كيشەو شكستەكانى خۆيان ببن چونكه بينيمان له ئەسلی بابەتەكه خۆيان دەدزنەوەو خەريكى پيكهاتەكانن.
ئێمه بۆ بەرژەوەندى نەتەوەكەمان و هەرێم لمم سياسەت و هەلوێستەمان بەردەوام دەبين و پالپشتى دامەزراوه شەرعيەكانى هەرێم دەبين.
سياسەت و هەلوێستەكانمان، خومان دايدەريژين و پێويستمان به قسەو نەسيحەتى عەقليەته نەخوش و دواكەوتووەكان نيه.