asohaji.jpg

کورسیەکانی کۆتا،مان و نەمان

May 8, 2020  |   بیروڕا 

ئاسۆ حاجی

 

لە کوردستان هیچ کەمە نەتەوەیەک ناژی لە کوردستان پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینی هەیە و هەموویان خاوەنی خاک و ماف و ئەرکن کەس خؽری بەکەس نەکردووە،ئەوە ئەو دوو رۆژە دەربارەی خوشک و برایانی کرستیان و تورکمان دەگوترێ لەلایەن یەکێتی و هاوئاوازەکانی یەکؽتی گەیشتۆتە رادەی رەگەزپەرستی و لە لؽدوان و هەڵوێستەکانیان دیارە ئەگەر بتوانن نەک کورسی کۆتا ناهؽڵن بەڵکو مافە سەرەتاییەکانی دیکەشیان لؽ دەستێنەوە.
بەراستی ئەوەیان خاڵێکی رەشە و دەبێتە بەشێک لە مؽژووی ئەو هێزگەلەی کە تەنها لەسەر هەڵوؽستێکی زۆر ئاسایی و یاسایی کە تەنها دەنگ دان بووە بۆ لابردنی پارؽزبەندی پەڕلەمانتارؽک کە لە دادگا داواکراوە و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان و بریارەکانی پڕۆسێسەکە ئەنجام دراوە.
حیزب و لایەنەکان مافی خۆیانە گلەیی لە هەڵوێستی پەڕلەمانتاران بکەن و کارەکەیان بەباش نەزانن بەڵام مافی ئەوەیان نیە لە بەرژەوەندی حیزبی و چەند دەستکەوتێکی سیاسی کاتی پێکهاتەکانی کوردستان لە نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان بدەیە بەر تانە و تەشەر و سوکایەتیان پێ بکەی و باس لە نەهێشتنی کورسی کۆتا بکەی کە یەکێکە لە مافە هەرە سادە و سەرەتاییەکانی ئەو پێکهاتانە کە خاوەنی کوردستانن.
باسکردنی لە کەمکردنەوەی یان نەهێشتنی کورسی کۆتا بەر لە هەموو شتێک بێڕێزی کردنە بە مێژووی هەزاران ساڵەی پێکەوە ژیان و لؽبوردەیی کوردستانە کە ئێستاش جوانترین وێنە و ناونیشانە کە سەرنجی خەڵکی جیهان رادەکێشێ،هەروەها تۆڵەکردنەوەیەکی سیاسی ئایدۆلۆژی شۆڤینیانەیە کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو باوەڕەی "ئەوەی لەگەڵم نەبێ دوژمنمە".خۆ ئەگەر هەڵوێستی پەڕلەمانتارانی کرستیان و تورکمان و ئێزیدی و ئەرمەن لەگەڵ بۆچوونی ئەوان بایە ئێستا لە جیاتی هێرشکردنە سەریان و سوکایەتی پێکردنیان وەک پاڵەوان بە شان و باڵیان هەڵدەگوتن.
باسکردنی ژمارەی دەنگەکان کە گوایە هەندێکیان بە چەند سەت دەنگێک بوونەتە پەرلەمانتار شورەییەکی گەورەیە و گچکەکردن و بێبەهاکردنی ئیرادەی دەنگدەرانە،باشە پەڕلەمانتارانی نەوەی نوێ لەخۆیان پرسیوە دەنگەکانیان چەند بووە! سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و زۆرینەی پەڕلەمانتارانیان بە خێری دەنگەکانی قوباد تاڵەبانی نەبوایە لەسەر کورسی پەڕلەمان دابەدەنیشتن.