shwansdiq.jpg

واز لە کۆتاکان بھێنن!

May 8, 2020  |   بیروڕا 

شوان سدیق

 

کۆتاکان، تورکمان، کلدوئاشور و ئەرمەن. بەدوای حزبێک دەگەڕێن دڵنییان بداتێ.
لەڕاستیدا سیاسەت و نوێنەرایەتیکردنی کوردستان لەھەولێرە.
ئەو ھێزانەش ئەمڕۆ خۆیان بەرکابەری پدک ئەزانن، بەردەوام لە ھەولێر پاشەکشە دەکەن!
ھەربۆیە ئەم نەتەوانەو نوێنەرەکانیان، چونکە بارودۆخیان تایبەتە لەپێناو مانەوە دەبێ لەگەڵ دەسەڵات بن!
ئەگەر بێیتە سەر ئەوەی بەشێکیان بەناحەقی چوبێتنە پەرلەمان و زۆربەی نوێنەرەکانیان دەستکردنی پارتین ئەمە ڕاستە.
بەڵام بەدیلی ئەمە چییە؟ کەس ناتوانێ دەریان بکات، ناوھێنان و باسکردنیان زیاتر لە پارتی نزیکیان دەکاتەوە، چونکە بەدیدی ئەوان تێڕوانینی پارتی فراوانتر و دوور مەوداترە بۆ سیاسەت و ئیدارەدان!
بوونی ئەم پێکھاتانەش لەنێو پەرلەمان بۆ ئاستی نێودەوڵەتی و ناوبانگی ھەرێم گرینگی خۆی ھەیە.
ئەو ١١ کورسیەی پەرلەمانیش بووەتە ئەمری واقیع و دەبێ مامەمەیان لەگەڵ بکرێ!
کەواتە ھێزەکانی دەرەوەی پدک ئەگەر لەو سیاسەتی ناوچەگەرییە بێنە دەرەوە دەتوانن، لەم پێکھاتانە نزیک ببنەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن، ئەگینا بەم سێاسەتەی ئێستەیان پاشترە بێ دەنگ بن!
من زۆرجار لەگەڵ بەرپرسی ئەم لایەنانە گفتوگۆم کردوە، واھەست دەکەم ئەو لایەنانە ھێشتا لە سیاسەتی گۆڕان و ئیسلامیەکان تێنەگەیشتوون.
ھەرچی سەبارەت بەیەکێتیشە پێیانوایە ھەرێمێکی یەکگرتووی سەرانسەری دروستنەبووە. یەکێتی میوانە!
پەیوەست بەبزووتنەوەی گۆڕانیش، ئەم ھێزە ١١ ساڵیە ھێشتا ھەر بەھێزی ناوچەی سلێمانی دادەنرێ.
ئەوەی پەیوەندی بەئیسلامییەکانەوەیە ئەوانیش یەک قوتابخانەو پرۆژەیەکی ھاوبەشیان نییە بەناوی ئەگەر گەیشتنە سەر دەسەڵات ھەرێم بەرەوکوێ دەبەن و ژیان و مافی پێکھاتەکانی نێو ھەرێمی کوردستان چۆن دەپارێزن!