شوان گه‌ردی
سڵاوتان لێ بێت …
بایكۆت یه‌كێكه له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه له ڕێگه‌ی په‌ڕله‌مانه‌وه به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوه‌ی كرد و پێی ئاشنا بووین … طبعا مه‌به‌ستم خه‌ڵكی عه‌وامه … ئه‌گینا خه‌ڵكانی سیاسی و رۆشنبیر ئاشنایه‌تیان هه‌بووه بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه
بایكۆت خۆی چییه ؟
واته ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ، ده‌كرێ بایكۆت بۆ ده‌نگدان بێت ، بۆ كاڵا و شتومه‌ك كڕین بێت ، بۆ پاڵه‌وانیه‌تی بێت ، بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بێت ، ده‌كرێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێت و ده‌كرێ له كاتی كاره‌كه بێت و ده‌كرێ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بێت و بایكۆتی جێبه‌جێ كردنی بێت …
ئایا بایكۆت چ سوودێكی هه‌یه ؟؟
به كورتی ئه‌گه‌ر بایكۆت نه‌بێته هۆی تێكدانی نیصابی ته‌واو كردنی كاره‌كه ، من پێموایه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ( فه‌رموو كاره‌كه بكه ) …. چۆن ؟
با په‌ڕله‌مان به نمونه وه‌رگرین …
تۆ كه كورسییه‌كت هه‌بوو له كۆی ( 111 ) كورسی …. بایكۆت چ سودێكی هه‌یه ؟؟
خۆ بایكۆت بۆ سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و پریس كۆنفراس نییه … بۆ دروست كردنی كاریگه‌رییه … ناچار كردنی به‌رامبه‌ره به دووباره رێكخستنه‌وه و چاوخشاندنه‌وه به بابه‌ته‌كه … ئه‌گینا هیچ سوودێكی نییه … چونكه جێهێشتنی جه‌نابت مه‌جلیسه‌كه خۆشتر و ئارامتر ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی بابه‌ته‌كه ….
ئه‌وه‌ی له جه‌لسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر لابردنی حه‌صانه كرا بۆ چوار په‌رله‌مانتاره‌كه ….
با به عه‌قڵ لێكی بده‌ینه‌وه …
په‌ڕله‌مان خۆی ( 111 ) ئه‌ندامه ….
ته‌نها ( 58 ) ئاماده بووه ، واته ( 53 ) نه‌هاتووه ….
باشه با ده‌نگدانه‌كان سه‌یر بكه‌ین
ئومید خۆشناو 3 به‌ڵێ و 55 نه‌خێر
سۆران عمر 57 به‌ڵێ و 1 نه‌خێر
عه‌لی حه‌مه صالح 4 به‌ڵێ و 54 نه‌خێر
شیرین ئه‌مین 4 به‌ڵێ و 54 نه‌خێر
ئێوه ناڵێن پارتی پلانی داناوه و ته‌نها بۆ سۆران بووه ؟؟ … باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و 53 كه‌سه بایكۆتیان نه‌كردایه معادله‌كه چی لێ ده‌هات ؟؟؟
ئومید خۆشناو …… 56 به‌ڵێ و 55 نه‌خێر
سۆران عمر …….. 57 به‌ڵێ و 54 نه‌خێر
عه‌لی حه‌مه صالح … 57 به‌ڵێ و 54 نه‌خێر
شیرین ئه‌مین ……… 57 به‌ڵێ و 54 نه‌خێر
وه‌ك بینیتان … عه‌داله‌ت دروست ده‌بوو له‌وه‌ی هه‌ر چواریان حه‌صانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرا نه‌ك سۆران عومه‌ر به ته‌نها …
كه‌واته ئێوه بایكۆت چییه‌كان دوو ئه‌گه‌ره و زیاتر نییه …:-
1- یا ئه‌وه‌تا هیچ له سیاسه‌ت و كاری په‌رله‌مانی نازانن
2- یا ئه‌وه‌تا درۆ ده‌كه‌ن و اتفاقتان هه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر
(( به گشتی … ئه‌گه‌ر ئاماده بوونتان ده‌ره‌نجامه‌کانیشی وه‌ک خۆی بهێشتایه‌ته‌وه … علی الاقل به‌و ڕێژه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو … ))
(( و ئه‌گه‌ر بڵێن نتائج هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌بوو … که‌واته وجودتان له بابه‌ته‌کانی تریش هیچ زه‌رور نییه ))
ئێستا به هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب سۆران عومه‌ر حه‌قیه‌تی بڵێت ئه‌وه پلان بوو ته‌نها بۆ من داندرابووه‌وه و سه‌ركه‌وتووش بوون …
ئیتر به‌سه فێری سیاسه‌ت و كار بن … نوێنه‌رانی گه‌ل و نیشتیمان