behmen.jpg

بەربانگ : ۱۷

May 10, 2020  |   بیروڕا 

بەهمەن كاكە عەبدوڵا

 

۱ـ بەداتا و ژمارە بزانە سلێمانی و زۆنی سەوز ، مانگانە چەنی پێویستە و داهاتی ناوخۆیی چەندە ، بەخاڵە سنوریەکانیشەوە ، ئەو کات بزانن کە ئەوەی تائیستا دەوتریت لەسەر جیاکردنەوەی سلێمانی درۆیەکی شاخدارە ، موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی (۳۱٥ ملیۆن دۆلار )، خەرجی کارەبا (۳٦ ملیون دۆلار) ، بودجەی بەکاربردن (۳٦.٥ ملیون دۆلار )، بەشی سلێمانی لەبودجەی سیادی بۆ پەرلەمانتار و وەزیر و پلە تایبەتەکانیان (۱۲.٥ ملیۆن دۆلار )، کۆی گشتی ئەو پارانە (٤٠٠ ملیۆن دۆلار مانگانە) ، داهاتی ناوخۆی سلێمانی بەخاڵە سنوریەکانیەوە کەمترە لە (۸٠ ملیۆن دۆلار) ، ئەو پارەیەیی کەتا مانگی پێشوو لە عێراقەوە هاتوە بۆ هەرێم (۳۸۳ ملیون دۆلار بوە) ، هەمووشی بەتەنها بدە سلێمانی بەشی بەڕێوەبردنیان ناکات ، ئیتر باخەلکی ئەو زۆنە بزانن ئایە هەولێر غەدریان لێ دەکات ، ئایە بغداد دەتوانێت ئەوەیان بۆ بکات ، خۆتان دادوەر بن .
۲ـ کابرا خۆی بەدەمی خۆی دەڵێت ئیتر بەدەمێکی پیسترەوە ڕوو بەڕوی پارتی دەبینەوە ، ئیتر تۆی قەلەم فرۆش بەرگری چی دەکەیت و پاساوی چی دەدەیتەوە خۆی دەڵێت ئێمەش دزین بەس پارتی دزە گەورەکەیە کەچی هاتویت بەرگری لی دەکەیت و بەئاوازی حزبەکەی ئەو هەڵدەپەڕی ، گەر هەر سوریت لەسەر هەڵپەڕینت بچۆ چاوپیکەوتنەکەی کاک قوباد ببینە ، ئیتر دانیشەو مەیکە ناو گەنمەکە هووووو .
۳ـ پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان پێکهاتەی ڕەسەنن و نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان نوێنەری ڕاستەقینەی گەل و ئاینی خۆیانن ، بۆچی هاوپەیمانی پارتین لەپەرلەمان و هاوپەیمانی ئێوەنین ، چونکە لە دەستوری عیراق تەنها پارتی بەرگری کاری سەرسەختی مافەکانیان بوو ، لەرەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان بەهەمان شیوە ، لە دابەشکردنی بەرکەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارتی لە حصەی خۆی پۆستی پێداون ، لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تەنها یەکجار ئیشیان بەئیوەکەوت سیفەتی بەپەلە بدەنە پرۆژەیەکی تورکمان دەنگتان پی نەدان ، چۆن دژایەتی کردنی پارتی ئیوەی کۆکردوەتەوە ، دۆستایەتی مەواقفیش ئیمە و پێکهاتەکانی کۆکردوەتەوە .
٤ـ هەرەشەی ترساندن و تۆقاندنی پیکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان و بەکارهینانی ئیرهابی فکری دژیان ، دوژمنا یەتی خەلکی کوردستانە پێش پێکهاتەکان چونکە چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان شانازی بەپێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەی بەئاشتیانە لەکوردستان دەکات ، ئێستاش پارتی بەهەموو هێزێکی گەورەترین پارێزەریان دەبێت و هەولیریش قونسولخانە و نوێنەرایەتی زۆربەی وولاتانی تیدایە و ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە زۆر بەقورسی لە سەریان دەکەویت لای رای گشتی دونیا .
٥ـ سەرکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر ڤایروسی کۆرۆنا دا بەشێوەیەک لەزۆر دەوڵەتی گەورەو بەهێزی دونیا لەپێشتر بو ڕێکارەکانی و هەنگاوە چاکسازی خوازەکانی زۆر کەس و لایەنی سەغڵەت کردوە و بەبڕینی موچەو دروستکردنی کێشە لەناوخۆدا دژی حکومەت هیچیان پێ نەکرا ، ئیستا دەیانەوی بەم هاشو هوش و شەڕە جنێوەیان میشکی خەلک پرکەن و بیریان لای هەنگاوە سەرکەوتوەکانی حکومەت نەبێت ، خەیاڵتان خاوە .
٦ـ کاکە حەمەی حاجی محمود ، لامەرکەزیەت فشاری سیاسیە بۆ دەسکەوت نەسەردەگریت و نەهیچی لی سەوز دەبیت ، هەر بەس سەیری قسەو گوفتاری خەلکی کورد پەروەر و ڕیفراندۆم چی بکە ، ئیتر جیا کردنەوەی زۆر ئاسانە لەچاو شۆڕ و جاش عیراقی ، قورئانم ماچ کردبیت نەک لامەرکەزی دوو ئیدارەیشتان بۆ بکرایە پیش ئەوەی ئعلام بزانێت دەتانکرد ئیتر تێرمان خوارد لەم درو فرۆ فیشاڵە .
۷ـ ئیستا تێ دەگەم لەوانەی تر کە کوێیان ژان دەکات هاوار دەکەن و جنێو دەدەن بەس لەسایتەکەی مسعود عبدالخالق تێ ناگەم لە هەولێرەوە خەریکی ڕشانەوەیە بەپارتی داو کەدەمیشیان دەکەنەوە مسعود عبدالخالق دەڵێت ، لەهەولیر ئازادی نیە ، دیارە سەرچاوەی ڕینماییەکانیان لە یەک شوێنەوەیە .
۸ـ کێشەی ئێمە لەگەل ئیوە ئەوەیە ۲۹ ساڵە شەریکی ئەم دەسەڵاتەن لە خێر و شەڕدا کەچی کە قەیران دروست دەبێت لە بەرپرسیاریتی ڕادەکەن ، کێشەی ئێمە لەگەڵ ئیوە ئەوەیە نیوەتان لیرە لەحکومەتە و نیوەکەی ترتان لە بغداد زانیاری هەڵەدەدا بۆ بڕینی موچە ، کێشەی ئێمە لەگەڵ ئێوەدا ئەوەیە کە قەیران دروست دەبیت پەرلەمانتارەکانتان دەبن بەجنێو فرۆش بەرامبەر نیوەکەی تری حکومەت ، کێشەی ئیوە ئەوەیە بانگەشەی دیموکراسی دەکەن و باوەڕتان پیی نیە ، بانگەشەی ئازادی دەکەن بەو مەرجەی جنێو بەپارتی بدریت ، ئیوە خۆتان چاک کەن کوردستان کێشەی نامینیت .
۹ـ تو ئەو خوایە ئیمە کۆیلەین کە ڕیگەی راستی کوردا یەتی و ڕیگەی یاسامان گرتوەتە بەر بۆ سەلماندنی راست و درۆ یان ئێوە کۆیلەن دوای ئەو هاتو هاوارە پۆپۆلیستیە کەوتون و کوێرانە بەرگری لە سۆران عمر دەکەن دەڵێن لە تەلەفزیون بەڵگەی پیشان داوە ، دەزانن بەلگەکان بریتی بوون لە لۆگۆی کۆمەڵێك کۆمپانیا گوایە هی کاك مەسرورە لۆگۆکان هی کۆمپانیاکانی ( تورکش ئیر لاین ، هی حکومەتی تورکیا ، کۆمپانیایی داماک هی ئیماراتە ، لۆگۆی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر ، لە هەمووی پێکەنیناوی تر لۆگۆی حکومەتی هەرێمی داناوە ، واتە سامری دەڵێت حکومەتی هەرێم کۆمپانیایەکە سەر بە کۆمپانیایی ستێر گروپ ) ئەوانە بخوینەوە دەزانیت چەند کۆیلە و شەر مەندەیت .
۱٠ـ کاکی مامۆستا و فەرمانبەر تۆ نەدەنگت بەمن داوە نەحزبەکەی من ، بەلکو زۆریشت ڕق لێمانە و جنێومان پێ دەدەیت و لەکۆمینت و گروپەکانتان سوکایەتی بەئیمە دەکەن ، لەکاتیکدا تۆ دەنگت بەحزبێك و کاندیدی حزبێك داوە شەو ڕۆژ بۆ ماوەی ساڵێک لە عەرەبە شۆڤێنیەکان خراپتر دژی موچەکەی تۆ قسەیان کرد تا بڕییان ، ئیتر بەچ حەقیک داوای مافت لەمن دەکەیت و جنیو دەدەیت بڕۆ تفێك لە عەقڵی خۆت بکە تۆ خۆت کۆیلە و نەزانیت و خەلک دەنگەکەت دەباو نانیشت دەبڕێت هەر وەسفی دەکەیت ، خوا عەقلی بەخۆت نەدا بیدا بەمنداڵەکانت بۆ خاتری ئەم مانگی ڕەمەزانە .
۱۱ـ دەزانم تیرەکانی بەربانگ کوێتانی پێکاوە و چ ئازاریکی پێگەیاندون مەردبن ووڵام بدەنەوە جنێو مەدەن هەرچەن ئێوە هەمیشە جنێو فرۆش و دەم پیس بوون بەس دڵنیابن بەر بەناگ دوازدە رۆژی تری ماوە درێخی ناکەم لە هەڵماڵینی ڕوی راستەقینەتان ، بەس ئەوەی جێی عەیبەیەکی گەورەیە ئیسلامیە بەڕۆژوەکان لەم مانگی ڕەمەزانەدا جنێو دەدەن ، بەردەوام بن با خەڵک مەعدەنە ئەصڵیەکەتان ببینێت ، کەلەژیر ناوی ئیسلامی دا حەشارتان داوە . دلنیابن لیرە بەدوا دەست لە ئیوەش ناپاریزم .
ڕەمەزانی ۲٠۲٠