RECEB.jpg

پێکهاتەکان و کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکان ؟

May 10, 2020  |   بیروڕا 

رەجەب كاكەیی

 

چەند ڕۆژێکە کێشمەکێشی دەستەواژەی پێکهاتەکان لەناو پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان زۆر دەوترێتەوە بە پێویستم زانی قسەی خۆم بکەم لە سەر یٔەم بابەتە، سەرەتا بۆم روون بوەوە کە زۆربەی پەرلەمانتاران نازانن پێکهاتەکان کێن وکام پێکهاتە لە پەرلەمان کۆتای هەیە؟
پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بریتین لە پێکهاتەی نەتەوەیی و پێکهاتەی یٔایینی و پێکهاتەی فەرهەنگی، پێکهاتەی نەتەوەییەکان بریتین له (كورد ، توركمان ، كلدانی یٔاشووری سوریانی ، یٔەرمەن) کە یٔێستا سەرجەم یٔەم نەتەوانە پەرلەمانتاریان هەیە لە پەرلەمانی هەرێی کوردستان، پێکهاتە یٔایینیەکان بریتین لەم یٔایینانە ( یٔیسلام ، کریستیان ، یٔێزیدی ، کاکەیی یارسان ، زەردەشتی ، بەهایٔی ، جوو ، سابییٔەی مەندایٔی) بەڵام پێکهاتە یٔایینیەکان کورسی کۆتایان نیە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان مەبەستیشم بە دیاری کراوی (یٔێزیدی و کاکەیی)ە چوونکە کریستانەکانی هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی نەتەوەوە کورسی کۆتایان بە دەس هێناوە، بەڵام کوردی شیعە خەڵک لە کوردستان پێیان دەڵێن (فەیلی) بەد بەختترین کوردن چوونکە لەناو هەرێم وەک شیعە تەماشا دەکرین لە هەمان کات لەناو شیعە وەک کورد تەماشا دەکرین لە هەردوو لا بێ بەشکراون لە مافە سەرەتاییەکانیان نامەوێ لێرە بە وردی لەسەر پرسی کوردی شیعە بنووسم ، پێکهاتەی (شەبەک) یٔەمانیش خاوەن کەلتووریکی تایبەتن، یٔەمانە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانن.
یٔەو پێکهاتانە لە پەرلمانی هەرێمی کوردستان کورسی کۆتایان هەیە، لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی هەرێم کوردستان ساڵی 1992 لەگەل دامەزراندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارەی یٔەندام پەرلەمانتاران 105 پەرلەمانتاربوون کە 100 کورسی بە ململانیی هەڵبژاردن لە نیوان لیستە حیزبە کوردستانیەکان دەبوون بە پەرلەمانتار بەڵام 5 کورسی بۆ نەتەوەی یٔاشووری تەرخانکرا بێ گومان یٔەوانیش لە ڕێگای ململانی نیوان حیزبەکانیان، بەڵام ساڵی 2005 کورسیەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا بوو بە 111 کە 6 کورسی زیاد کرا بۆ دوو نەتەوەی تر کە 5 کورسی بۆ نەتەوەی تورکمان و1 کورسی بۆ نەتەوەی یٔەرمەن.
خاوەن کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یٔەوانیش حیزبیان هەیە وەک سەرجەم حیزبەکانی تر لە کوردستان سیاسەت دەکەن بەرژەوەندی خۆیان هەیە چوونکە شوێنی نیشتەجێ بوونیان ڕەنگە ڕۆڵی هەبێ لە سەر یٔەوەی هاوپەیمانی کام حیزب و لایەن بن یٔەوە مافی خۆیانە چۆن مامەڵە بکەن.
بەڵام هیوادارم ئەو کەس ولایەنانە بە چاک وخراپ باسی هەڵوێستی کورسی کۆتاکان دەکەن نەڵێن (کورسی کۆتای پێکهاتەکان) بەڵکوو بەروونی و بەڕەوانی بڵێن (نوێنەری نەتەوەکان) یان (کۆتای نەتەوەکانی کوردستان) چوونکە لە یٔاستی نیودەوڵەتی با وا تێ نەگەن سەرجەم پێکهاتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتایان هەیە با هەڵوێستی نوێنەری نەتەوەکان تێکەڵ یٔایینەکان نەکرێت چوونکە یٔەم مافە پەیوەستە بە یٔازادی یٔایینیەوە لە کوردستان بە داخەوە یٔازادی یٔایینیش بووەتە بابەتی حیزبی نامەوێ زیاتر بنووسم چوونکە لەم نووسینە مەبەستم بەکارهێنانی دەستەواژەی (پێکهاتەکان) بە شێوەی گشتاندن بە کار نەهێنری