serko.jpg

مانه‌وه‌ی بۆچی باشه‌ ؟

May 10, 2020  |   بیروڕا 

سەركۆ گەڵاڵی

 

یه‌كه‌م: حکومەتێک لە کۆتا کۆبنەوەی وەزارتی دارایی ڕاسپاردبێیت، ١٣ جۆر دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و کارەبا و خوێندنی باڵا و داد و ھێزەکانی ناخۆ بە ناوی چاکسازی ببڕێیت، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشه‌!
دووه‌م :: حکومەتێک لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری خێرخوازان نیوەی بخوات پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە!
سێیەم :: حکومەتێک ١٠ تریلۆن دیناری داھاتی سالێکی دیار نەبێیت، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشه‌!
چواره‌م:: حکومەتێک نیوه‌ی داهاتی فرۆشی نه‌وتمان به‌ناوی‌ كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌ لێ وون بكات، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە!