دانا دارا حسین
بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كاری فراكسیۆنه‌كان له په‌ڕله‌ماندا
دانیشته‌كه‌ی په‌ڕله‌مان له ڕۆژی 7/5 پڕه‌نسیپی كاری پێكه‌وه‌یی وه‌ك یه‌كێك له میكانیزمه‌كانی ته‌وافوق له په‌ڕله‌ماندا پێشێل كرد و نه‌ك نه‌توانرا كه هه‌ڵوێستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانه زۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رببڕن , به‌ڵكو چه‌ند قه‌یرانێكی دی تری بۆ زیاد كردن .
ئه‌م په‌یپه‌ره وه‌ك نه‌خشه ڕێگایه‌كی خێرایه به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له كاری پێكه‌وه‌یی و دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕویدا و هێنانه‌وه‌ی شكۆ بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه .
كاروباری ناوخۆی په‌ڕله‌مان به په‌یڕه‌وی ساڵی 2018 ڕێك خراوه , به‌ڵام به‌و ده‌قه‌ی وه‌رنه‌گرتوه كه له په‌ڕله‌ماندا ( ده‌سته‌یه‌كی گشتی ) هه‌بێت .
ده‌توانن به بڕیارێك ئه‌م ده‌سته‌یه پێك بێت له هه‌ریه‌ك ( ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی + سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ) كه به‌شێوه‌ی هه‌فتانه و بۆ دیاریكردتی ئه‌وله‌ویاته‌كان و دانانی به‌رنامه‌ی كار و ڕاوێژ و بڕیاری دروست له‌مه‌ڕ كێشه و پێشهاته‌كان , كۆبێته‌وه و بڕیار بدات .
وه‌ك پڕه‌نسیپێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ كاری په‌ڕله‌مانی و ئیداری له كۆمه‌ڵگا فره‌ییه‌كاندا , په‌یڕه‌وكردنی (ته‌وافوق) باشترین و گونجاوترینه , ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وشی كار له دامه‌زراوه‌كه , كه‌تیایدا فره فراكسیۆن و لایه‌ن و پێكهاته‌یه .
هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌رگری و داكۆكی له مافه‌كانی ئه‌ندامی خۆی ده‌كات , ئه‌مه‌و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان وێڕای ئه‌ركه‌كانی ژماره‌یه‌ك مافی هه‌ن كه‌له مادده‌ی 23ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ڕیز كراون .
پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌یه‌ك ڕۆحیه‌ت ئه‌م ماف و شكۆمه‌ندیانه بپارێزن .
ئۆپۆزیسیۆنی په‌ڕله‌مانی له مادده 111ی په‌یڕه‌ودا دان پیادانراو و پارێزراوه , كه پێویست كراوه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی و كۆی دامه‌زراوه‌كه ئازادی كاركردنیان بۆ فه‌راهه‌م بكات و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاریان دابین بكات .
پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی تایبه‌تمه‌ندی كاری فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن بزانێت و جیاوازیه یاساییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێك كه لایه‌نه‌كه‌ی له‌حكومه‌تدایه ته‌فه‌هوم بكات .
هه‌رچۆن ئۆپۆزیسیۆن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی لیژنه سیادیه‌كان بێ به‌ش كران , ئاواش نابێت تایبه‌تمه‌ندی كاریان ڕه‌چاو نه‌كرێت .