yasin.jpg

پارێزبەندی بێ بەهام ناوێت

May 14, 2020  |   بیروڕا 

یاسین خزر تەها

 

کاری پەرلەمانتار بەدواداچون و چاودێری حکومەتە، کەچی کەبەکاری خۆت هەڵدەستی هەڕەشی هەڵگرتنی پارێزبەندی و ڕاپێچی بەردەم دادگات لێدەکەن.پارێزبەندی جگە لە ڕەمزێک هیچی تر نیە، جاکەوایە هەبێتو نەبێت هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت.هەبونی پارێزبەندی واتا بتوانی هەرکەسێک دەستی لەبرسیکردنی ئەم خەڵکە هەیە بیدەی بەدادگاو دادگاش بەکاری خۆی هەڵسێت.هەبونی پارێزبەندی واتا بکوژانی ئازادی نەتوانن بەئازای بسوڕێنەوەو بتوانی بیاندەی بەدادگا.هەبونی پارێزبەندی واتا کاتێک دەست دەخەیتە سەربرینێکی ئەم کۆمەڵگایە، حکومەت بەپەلە ساڕێژی بکات.پارێزبەندی چ بەهایەکی هەیە فەرمانبەری وڵاتەکەت موچەی مانگی یەکی ۲۰۲۰ی وەرنەگرتبێ.لەنێو فەرمانبەرانی حکومیشدا چینایەتی دروستبوویەکێ پلەیەکە سەر بەحیزبەکەی خۆیانبێت و باقی پلەدوو، پلەسێش گرێبەست و لەنیو مامۆستاکانمادا پلەی چواریش هەیە کە وانەبێژن، من کەنەتوانم ئەم چینایەتیە هەڵبوەشێنمەوە، ئەی پارێزبەندی چ واتایەکی هەیە.ماڵومنداڵی شەهید بێلانەو بێنازکەوتون، بەڵام بەرپرس لەژیانی شاهانەیدا دەژیت، من کەنەتوان ئەم بێدادیە لابەرم، ئیدی پارێزبەندی چ واتایەکی هەیە.ڕۆژانە حاڵەتی خۆکوشتن و جیابونەوەو تێکچونی خێزان دەبینین، ئیدی نەمانی پارێزبەندی شینی بۆچیە.نەخۆش و دەردەدارانی وڵات پارەی کڕینی حەپ و چارەسەریان پێنیە، ئیدی پارێزبەندی چ قیمەتێکی هەیە.منیش پارێزبەندیم ناوێت، چونکە هیچ نرخێکی نیە.