ali-hamasalh.jpg

دەستگیرکردنی مامۆستایان و موچەخۆران لەسەر داواکردنی موچە

May 16, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

دەستگیر کردنی مامۆستایان و موچەخۆران لەسەر داواکردنی موچە لەلایەن بەشێک لە ھێزە ئەمنیەکانی دھۆک کارێکی ناڕەواو ناپەسەندە، پێویستە لە زووترین کاتدا ئازادبکرێن .
لەبری دەستگیکردنی مامۆستایان پێویستە ئەوانە دادگایی بکرێن کە ٢٩ ساڵە بەھۆی و گەندەڵی و تاڵانیەوە ئەم دۆخەیان خولقاند.
لەبری جێبەجێکردنی و ئەو بەڵێن و ڕێککەوتن و کارنامەو بڕیارانەی بۆ چاکسازی لە نەوت و خاڵی سنوری و باج و کۆماپانیاکان درا، خەڵک زیندانی دەکرێت لەسەر ئەوەی داوای موچە دەکات! .
خواستی خەڵک بەسەرکوتکردن وەڵامنادرێتەوە، بەڵکو دابێت دابینبکرێت.
لەبری دەستگیرکردن، چاکسازی پێویستە - ھەشت مانگە بەڵگە تاڵانی و قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵە سنوریەکانمانمان بەوپەڕی وردەکاریەوە خستەڕوو، کە مانگانە بەھای ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، بڕیای بۆ دەرچوو چاکبکرێت! تاوەکو ئێستا جێبەجێنبووە، تائێستاش بەردەوامە.
- بڕیاربوو بەو ھەموو گرێبەستە پڕگەندەڵیانەی نەوتدا بچینەوە کە مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار زیانی داوە لە ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا نەکراوە.
- بڕیاربوو باج لە وانە وەربگرنەوە بە گەندەڵی و نایاسایی عەفووکراون، ئەمە جگە لەقەرزەکان. تائێستا نەکراوە! کاتێک لە واقعدا خەڵک چاکسازی بەکردار نابینێت، ئەو دوو مانگە موچەی وەرنەگرتوە! خەڵکی دیکەش دەبینێت لە خاڵە سنوریەکان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاخی دەخاتە باخەڵی ! چۆن ھاوار ناکات. بەدڵنیایی من یەکێک بوم لەوانەی بەڵێنی چاکسازیم پێدرا، ١٠ مانگە ئەوەی لە توانامدا بوو کردم، دەیان بەڵگەم کۆکردەوە بۆ دیاریکردنی سەرجەم گەندەڵی نەوت و گومرگ و باج و کۆمپانیا ...... ھتد ،
ئەگەر ئەم بەڵێنە جێبەجێنەبێت و ھاونیشتیمانیەکانمان بێموچە بن، بەدڵنیای نەک نابمە بەشێک لەم ستەمکاریە بە ھەموو توانایەک ڕوبەڕووی دەبمەوە.