soran.jpg

حکومەتێ موچەی پێ نەدرێ پێی ناوترێ حکومەت!

Apr 15, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 

مانگی ڕابردوو بۆ پێدانی موچەی مانگی ١٢ حکومەت لە ٨/٣/٢٠٢٠ دەستی کرد بەپێدانی موچەی وەزارەتی تەندروستی، لە ١٦/٤/٢٠٢٠ کۆتاموچەی خانەنشینی تەواو دەبێ واتە لەماوەی ٣٩ ڕۆژدا توانی موچە دابەشکردن تەواو بکات!
ئەمڕۆ ٣٨ ڕۆژ تێدەپەڕێ بەسەر پێدانی موچەی یەکەم وەزارەت تائێستە دیار ئەم حکومەتە کەی موچەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ دابەش دەکات!
بەو پێیە بێ کە مانگی پێشوو موچەی دابەشکردوە پێدانی موچەی مانگێک دەکەن بە ٥٠ تا ٦٠ ڕۆژ جارێک!
ئەمە نھێنی ئەوەبوو کە نەیانتوانی دەسکاری موچەو دەرماڵە بکەن ! ئەوەی موچە وەک خۆی دابەش بکەن بێ دەسکاری بەڵام بە دوو مانگ جارێک! کەدەکاتە نیو موچە!
ئەگەر حکومەتێ بەو ھەموو داھاتەوە لە ١٥/٤/٢٠٢٠ موچەی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٩ی پێدرابێ ئیتر مانای حکومەتداری چییە؟ بردنی داھات و خۆ دەڵەمەند کردن حکومەتداری نیە !
خەڵک چاوەڕێیە لەکرێی موڵک و خانوو لێخۆشبونی بۆ دەرچێ، لێخۆش بوون لەکرێی ئاوو کارەبا، ھاوکاری خێزانە بێکارکراوو ھەژارەکان بکرێ، ئەو پارانەی بۆ ھاوکاری کۆکراوەتەوە بدرێ بە کەمدەرامەتان، ئەوە مانگێکە خەڵک پابەندە بەمانەوە لەماڵەوە بەبێ ھیچ داھاتێ، تا ئێستە جگە لە ڕێنمایی ھیچ بەخەڵک نەدراوە!
حکومەتی ئاوا جگە لەبارگرانی چی بۆ خەڵک کردوە؟ ڕۆژنامەنوسی دەستگیرکردوە ھەڕەشەی لەم و لەو کردوە لەپێناو بێدەنگ کردن لەو حوکمڕانیە خراپەی دەیکات!