soran.jpg

ڕێپێدانێکی نایاسایی و لێخۆشبونێکی گومرگی گوماناوی!

Apr 21, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

 

بەبێ ئاگاداری وەزارەتی کشتوکاڵ بەنایاسایی پەتاتەی چپس بەلێخۆشبونی گومرگی ھاوردە دەکرێ!
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەڕێگەی بەڕێوەبەرێتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیەوە ڕێگە بەکۆمپانیایەک دەدات بۆ ھێنانی پەتاتەی چپس کە قەدەغەیە! بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ماوەی ٦ مانگ ئەم ڕێگەپێدانە کراوە بۆ ئەم کۆمپانیا لەھەرسێ مەرزی ئیبراھیم خەلیل و باشماخ و حاجی ئۆمەران، کە تەنھا ڕەصیدەکە لەبازاڕدا ٣ ملیۆن دۆلار دەکات! لەگەڵ ئەوەشدا لێخۆش بوونی لە گومرگ بۆ کراوە، ئەم کارە نایاساییە گوماناویە بەیاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ١٩٩٨ ئەم کارە کراوە کەیاساکە لەھەرێم ئینفاز نیە!
لەوە سەیرتر وەزیری دارایی ئاراستەی گومرگی کردوە بەھەمان ڕێکار!
لە ١٥/٤/٢٠٢٠ ەوە وەزری بەرھەمی ناوخۆییەو باجی زیاتر خراوەتە سەر بەرھەمی پەتاتە!
ئێستە بەشێکی ئەو پەتاتە لە مەرزی باشماخە دەویسترێ بەبێ گومرگ داخڵ بکرێ !
پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ بەجدی بێتە خەت لەم مەسەلە لێکۆڵینەوەش لەم ڕێگەپێدانە نایاساییە دەکەین لەکاتێکدا حکومەت دەڵێ داھاتم کەمیکردوە بەملیۆنان دۆلار لێخۆش بونی گومرگی بۆ ئەم بابەتە یانی چی؟