rupak.jpg

منداڵێك بووه‌ قوربانی ململانێی‌ نێوان پارتی و یەکێتی

Apr 9, 2020  |   بیروڕا 

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی

 

داواکاری گشتی بۆ بێ دەنگی؟؟

ماوەیکە دەبینین جیاواز لە ساڵانی ڕابردﻭﻭ داواکاری گشتی لەسەر زۆرێک لە پرسە سیاسیەکان دێتە گۆ و بەتایبەت ئـەو پرسانەی کە خزمەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
نمونەش بۆ ئـەمە دۆسیەکانی (ھێمن مامەندوو و سۆران عومەر و سەرکۆ گەلالی)مان ھەیە کە دەبینین لەسەر پۆستێکی فیس بوک یاخود دوو قسە لەمیدیاوە داواکاری گشتی سکالا تۆماردەکات لەسەریان، بەڵام ئـەوەی جێگای گومانە بۆچی داواکاری گشتی لەسەر پرسێک ناێتە قسەکردن کە ژیان و گووزەرانی ھاوڵاتیانی دﻭﻭ ناوچەی گەورەی بەسەرەوەیە.
بێدەنگەیکەی داواکاری گشتی لەکاتێکدا دێت کە ئـەرکی سەرەکی خۆیەتی بەدەنگەوە ھاتنی لەسەر ھەر دۆسیەیەک پەیوەست بێت بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و ھەر پێشێلکاریک حکومەت بیکات ئـەرکی داواکاری گشتیە بێتە سەر خەت .
ڕێگای بالیسان - شەقلاوە و بالیسان - خەلیفان بەتەواوەتی داخرا ...
رێگاکانی زینەتیروئالانە بەتەواوی داخران وخۆشناوەتی گەمارۆدرا.
یەکەم قوربانیش مندالێکی ساوادەبێت!؟
بەھۆی ململانێی پارتی ویەکیەتی کەتائێستا شەری داعش وکۆرۆناش نەیتوانیوە یەکیان بخات ، ململانێکانی براکوژی ھەتائێستاش بەردەوامیان ھەیە ھەردەرفەتێکیان بەھەل زانیوە بۆتۆلەسەندنەوە لەیەکتری و دەستخستنە بینەقاقای ھاولاتیانی کوردستان ، پاش ئەوەی بەرێوەبەری ناحیەی بالیسان لەبازگەی شئخ ممودیان رێگری لێدەکرێت بێتە شەقلاوە ئەویش لەکاردانەوەیدا رێگای زینەتیروبازگەی خەتێ ئالانەی بەیەکجاری داخست.
پاش ئەوەی دوێنێ دوای نیوەرۆ ئاراس حسن باری تەندروستی خێزانەکەی تێکدەچێت،
سەرەتا دەیبات بۆ نەخۆشخانەی راپەڕین بەلام لەوێ ناتوانن کۆرپەکەیان رزگار بکەن دەینێرنەوە بۆبالیسان و دواتر پاش خوێنبەربونی خێزانی ناچاردەبێت بیباتە ھەولێر.
بەلام بەھۆی زۆری ئەوھەموبازگەو رێگاگیرانە دوای ٥سعات خئزانەکەی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی مندالبون لەھەولێر،
بەلام بەداخەوە ئەوکاتەی کارلەکارترازبو ،دکتۆرەکان ھەرچەندەکردیان نەیانتوانی کۆرپە ٨ ھەشت مانگیەکەیان رزگاربکەن و کۆرپەکەیان بەمردویی لەدایک دەبێت و دایکەکەش رزگاردەکرێت.
ئەودایکە ٧سالە چاوەرانی ئەوکۆرپەیەی دەکرد بەلام بەداخەوە ئەمشەو بەرەبەیان کۆرپەی بەناوی عائشە ئاراس بەمردویی لەباوەش گرت.
باوکی کچەش ھیچ سکالایکی تۆمار نەکرد و بەڵکو دەلێت:
"لێرەسکالامان نیە،سکالاکەمان ھەلدەگرین بۆ رۆژی دوایی و دادگای عەدلی ئیلاھی".
ئەوە نمونەیەکە لەئێش وئازارو موعاناتی چەندین خانەوادە کەبەھۆی ئەم دۆخە نەخوازراوە ھاتونەتە ئاراوە.