روپاک ئەحمەد وەرتی
كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین به‌یاننامه‌ی ده‌ركردوه له‌سه‌ر ته‌واوی لێدوان و ووته‌ی په‌ڕله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت بۆ پۆسته‌كانی (فیس بوك)یش به‌یاننامه‌ی هه‌بووه.
به‌لام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و ده‌یبینین 43 ڕۆژە موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌ووتوه و نه‌هاتووه هه‌ر حكومه‌تی به‌یاننامه نوقه‌ی لێوه نایێت، بۆیه من ده‌لێم حكومه‌تی به‌یاننامه وه‌ره له ئێستادا كه هاوڵاتی له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به مووچه هه‌یه به‌یاننامه‌یەکی بۆ ده‌ربكه با ئه‌م به‌یاننامه‌ش بێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی تر.
له به‌یاننامه‌کەدا ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه بە جۆریك له جۆره‌كان فه‌شه‌لی خۆتان ڕا بگه‌ینن له حكومڕانی ئه‌م هه‌رێمه کە ناتوانن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆتان دابین بكه‌ن ، یانیش شتێك رابگه‌یەنه‌ن هاوشێوه‌ی موعجیزه له هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مین جار ته‌واوی داهاته‌كانی هه‌رێم به شێوه‌یەكی شه‌فاف بۆ خه‌لكی كوردستان بخەنه ڕوو هۆكاری دوا كه‌وتنی موچه‌ش ڕوون بكه‌نەوه، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت جۆرێك له متمانەی خەڵک بۆ حكومه‌ت بگەڕێتەوە و خەڵک هه‌ست بكات كه حكومه‌ت له‌گه‌لی ڕاستگۆیه.
ئیتر به‌سه له سیناریۆكانی پارتی و یه‌كێتی بێزار بووین، ده‌بینین هه‌ر كاتێك حكومه‌تی پێكهاتووی یه‌كێتی و پارتی له فه‌شه‌ل و كۆتایی هاتنی نزیك ده‌بێته‌وه له نێوان خۆیان به‌ناو شه‌ڕ و بارگژی دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاولاتیان فه‌شه‌لی حكومه‌ته‌كه‌یان له بیر بچێت و فۆكسیان له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌م دووانه بێت ئیتر ئه‌مه‌ش ڕوونه كه سینارۆیكی سه‌قه‌تی نێوانتانه.