rupak.jpg

بۆچی دەرگای مزگەوتەکان ناکرێنەوە..؟

Apr 17, 2020  |   بیروڕا 

روپاک ئەحمەد

٭ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبینین بڕیاری کردەوەی زۆرێک لە شوێنە پێویستەکانیان داوە، وێڕای ئەوەی پێویستە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ئاسیی بکرێتەوە و هاوڵاتیان بگەڕێنەوە سەر کار و پیشەکانیان.

بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە هیچ کام لە بەرپرسانی حکومی تەنانەت بە لێدوانێکیان یان بە هیچ بڕیارێک باس لە کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکان ناکەن.

٭ ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە لە پێشوازی پیرۆزترین مانگ داین ئەویش مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە کە لایەن مسوڵمانانەوە زۆر گرینگە و ساڵانە بە گەرمی پێشوازی لێ دەکرێ.

٭ بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم بەچەند میکانزمێک دەرگای مزگەوتەکان بکاتەوە.

٭ گومان لەوە دا نیە کە پابەندترین چین و توێژ بە بڕیارەکانی حکومەت مسوڵمانان و ئەهلی مزگەوتەکان بوونە بۆیە لێرەدا پێویستە حکومەت دەست خۆشیان لێبکات و مزگەوتەکانیان بە ڕوودا واڵا بکات.