muslim1.jpg

ئەرکی حکوومەت لە قۆناغی پۆست کۆرۆنادا چیە

Apr 14, 2020  |   بیروڕا 

موسلیم قەسرێ 

 

ئەرکی حکوومەت لە قۆناغی "پۆست کۆرۆنادا چیە؟!سەبارەت بەدۆخی ئێستای کەرەنتینەی گشتی کە زیاتر لەمانگێکە گیراوەتەبەر و تائێستاش بەردەوامی ھەیە، دیاریش نیە کەی دۆخەکە بەرەو ئاسایی کردنەوە دەروات، بەڵام پێویستە پلان و بەرنامەیەک، بۆ دوای کۆتایی ھێنان بە کەرەنتینەی گشتی و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ژیان دابنرێت، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند ڕێکارێکی گرنگ بگرنەبەر، بۆ پاڵپشتی و ھەماھەنگی ھەموو ئەو ڕێکارانەی کە پێشتر گیراونەتەبەر، لەکاتێکدا مەترسی ئەم ڤایرۆسە لە جیھاندا کۆتایی پێنەھاتووە و کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیارنیە، بۆیە دەبێت لە ھەموو ساتێکدا ڕێکاری خۆپارێزی ئیدامەی پێ بدرێت بەشێوازی جیاواز، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆخوا قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و سوپاس بۆ تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، سەرکەوتوانە تا ئێستا مامەڵەیان کردووە لە شێوازی خۆپارێزی و پابەند بوونیان بە تەواوی ڕێنماییەکانی تەندروستی یەوە ،لەگەڵ تێپەڕاندنی دۆخێکی زۆر سەختی بژێوی و دارایی و بێ کاریدا، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە بوونی بەرنامەیەکی تەواوکاری و پاڵپشتە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی مەترسی و ئاسایی کردنەوەی ژیان ، بۆیە پێویستە ئەم ڕێکارانە بگیرێنەبەر ؛١- ڕێ گرتن لە کۆبوونەوەو ھۆکارەکانی قەرەباڵغی ، یان ڕێک خستنەوەی بەڕێنمایی دروست ، وەکو (کۆر و سیمینارو دیبەیت و کۆبوونەوەی شوێن و بنکە تەندروستی یەکان و کافێ و شوێنی نێرگەلەکێشانی بەکۆمەڵ و داخراو ، تەعزیەو ژن گواستنەوە بەشێوازی ئاھەنگ و بۆنە جیاوازەکان) بەشێوەی کاتی ، لەگەڵ ئەوەشدا ، ناکرێت ھەموو شتێک بوەستێ و کاتی دیارنەبێت .٢- چاودێری کردنی وردی : کلینیک و تاقیگەو کۆمەڵگا پزیشکیەکان مارکێت ومۆڵەکان سەرتاشخانە چێشتخانە حانووتی قوتابخانەکان کافتریای زانکۆ و پەیمانگاکان و ....ھتد ئەوانە ھۆکاری خێرا بڵاو بوونەوەو بەریەککەوتنی نزیکن .٣- لەھەمووی گرنگتر بەنەزەری من ، چاودێری وردی خاڵەسنووریەکانە چ بەشێوەی ھاتووچوونی فەرمی و چ بەتایبەت بەشێوەی نایاسایی و ھاتوو چۆی قاچاغ ، کە مەترسی گەورەن بۆ دووبارە شکاندنی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانەی تائێستا ئەنجامدراون و کۆنترۆڵ کراون .٤- بەردەوامی بڵاو کردنەوەی ھەڵمەتی وشیاری ، لە ( ڕاگەیاندنەکان و قوتابخانەو کۆڵێژەکان و بازارو فەرمانگەو کۆمپانیاو شوێنە گشتی یەکان ، بۆ بەردەوامیدان بە خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێکاری تەندروستی دەمامک و دەست کێش و زۆر بەریەک نەکەوتن لەحاڵەتی پێویست نەبووندا .٥- گرنگتر لەوە ڕێز لێنان و سوپاسکردنی تیمی ڕوو بەڕوو بوونەوەی مەترسی کۆرۆنا بە پزیشک و کارمەندە تەندروستی یەکان و بەخشینی برێک پارە وەک و دیاری بۆیان و ھێزە جیاوازەکان کە ئەو ماوەیە زۆر ماندوو بوون لەمانەوەیان لەناو کووچەو ، سەر شۆستەو بازگەکان، لە ھەڵمەتی بەجێ ھێنانی ڕێنماییەکان و خۆپارێزیدا .٦- بەردەوام ڕشاندنی بازارو فەرمانگەو شوێنە گشتی یەکانی وەکو قەیسەری و شوێنی کۆ بوونەوە قەڕەباڵغیەکان ،بەدەرمانی معقم و دژە ڤایرۆس . ٧- دوای دەستپێکردنەوەی قۆناغەکانی تەواوکاری خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان ، پێویستە جاودێری دۆخی تەندروستی قوتابیان بکرێت ، چ لە داخیلیەکان ،وە چ کاتی دەوامی خوێندن ،چونکە بەشێکی زۆریان لەشوێنە جیا جیاکان و شارەکانی تر ، دەگەڕێنەوەو بەریەککەوتنیان ڕوودەدات .٨- دابین کردنی دەرمانی معقم و دەمامک و بەشێک لە پێداویستی خۆپارێزی ،بۆ پرسگەو شوێنە گشتی یەکانی وەکو فەرمانگەو دامو دەزگاکانی حکوومەت و چەندان شوێنی تر بۆ فەرمانبەر و بەریەککەوتنی لەگەڵ ھاوڵاتی لە کاتی دەوامدا ...ھتد.چەندان خاڵی تر کە دەکرێ من لەبیرم نەبێت لەئێستادا. دوبارە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت ھاوڵاتیان دەخوازم، لە خوای گەورە داواکارم کە ئەو ڤایرۆسەو مەترسی تەندروستی و ھەژاری و ناخۆشی لەکۆڵ کۆمەڵگاکەمان بکاتەوە، ئامین یارب العالمین  مسلم عبداللە قەسرێ