luqman-wardi.jpg

واز لەو یارییە دۆراوەبێنن

Apr 12, 2020  |   بیروڕا 

لوقمان وەردی

 

وێرای دەربرینی نیگەرانی قوڵمان بۆ لە سێدارەدانی رۆڵەیەکی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئیدانەکردنی ئەوکارە .
بەڵام نابێیت ھەواڵێکی ھەلبەستراوی جاش قەڵەمێک ببێتە مایەی دروستکردنی بێ متمانەیی و ناشرینکردنی ھێزەکانی ئاسایش ، ئەو ھێزانەی لەھەموو کات و ساتە خۆش و ناخۆشەکان قەڵغانی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاوڵاتیانن،
ھێشتا روون نەبوو شێوازی دەستگیرکردنی مستەفا سەلیمی ھاوڵاتی لەسێدارە دراوی رۆژھەڵاتی کوردستان چۆن بوو ، شاگەشکە بونی کەسانێک و شاباش لێدان بە ھەواڵی زۆڵەکوردێکی پاشەڵ پیس و بەکرێگیراوی وەک علی جوانمەردی ھەڵەیەکی گەورەو خەونێکی نەزۆکە.
بەتایبەت کە دەزانن یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھێزە شۆرشگێرە رەسەنەکەی کوردستانە تەنانەت بەخەونیش رێی تێناچێیت وەھا کارێک رووبدات .
ئێوە دەزانن شانازی و سەروەریەکانی یەکێتی لە ژمارەنایەن ،روونە لاتان یەکێتی تاکە ھێزە لە مێژووی پرسەروەری خۆیدا زۆرترین پشتیوانی لە ھێزەسیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستان کردوە ، یەکێتی زۆرترین قوربانی لە پێناو براکانی داوە لە بەشەکانی تری کوردستان ، لە رۆژھەڵات بێت یا لەباکور یان رۆژئاوا ، لە رۆژگارە سەختەکانی خەباتی شاخبێیت یا حوکمرانی شار یەکێتی بێسڵەمینەوە جگە لە پشتیوانی ماددی و لۆجستی سەربازی ئامادەی قوربانیدانیش بووە .
دەتوانم بڵێم یەکێک لە شانازیە ھەرە گەورەکانی یەکێتی لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی رابردوو پشتیوانی ھێزەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و قوربانی دانە لە پێناو براکانمان لە رۆژھەڵاتی کوردستان، مێژوو شاھیدی ئەو راستیەیە کە ھەمیشە یەکێتی ماڵەگەورەو پەناگەی ئارامی ھێزە شۆرشگێرەکانی تری کوردستان بووە، ھەر بۆیە ھەقە ئاگاداربن تۆمەت بەخشینەوە بە یەکێتی و فاڵگرتنەوە لەسەر درۆکانی نۆکەرێکی وەک جوانمەردی گرەوێکە ئاکامەکەی تەنھا شەرمەزار بوونە.