دابان محەمەد
ئاشكرا بونى، وه‌رگرتنى 250 ملیۆن دۆلار وه‌ك به‌رتیل و بونى 1 ملیار دۆلار پاره‌ى نه‌وت له بانكێكى لوبنانى، قسه و باسى زۆرى دروستكرد، پێش چه‌ند ڕۆژێك، وته‌بێژى حكومه‌ت، ڕه‌تیكرده‌وه و وتى هه‌واڵه‌كه ڕاست نیه، ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و بونى ئه‌م پارانه‌ش بون به یه‌قین. ڕاسپاردنى داواكارى گشتى و داواكردنى به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م پرسه، ته‌نها بۆ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ى قسه‌كانى وته‌بێژى حكومه‌ته، نه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون و هێنانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاره‌كه‌یان كردوه.
پرۆسه‌ى نه‌وت ( له گه‌ڕان و پشكنینه‌وه تا ده‌كاته فرۆشتن و پاره‌ى نه‌وت) چه‌ند كه‌سێك ئاگادارن كه له په‌نجه‌كانى یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن. سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ر به‌ڵگه و زانیارییه‌كى مه‌به‌سته ده‌توانێت ده‌ستى بخات، له ڕێگه‌ى سه‌رۆكى كابینه‌ى پێش‌و و جێگره‌كه‌ى، یان له ڕێگه‌ى ئاشتى هه‌ورامى كه ئێستا یاریده‌ده‌رى خۆیه‌تى بۆ كاروبارى وزه! یاخود شێخ باز كه بێ هیچ ناونیشانێك به‌شداره له كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پشكدارى نه‌وته.
سه‌یره داواى به‌ڵگه له خه‌ڵك ده‌كرێت ! له كاتێكدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى چاودێرییه ئاگادارى داهاتى نه‌وت نیه((چ جاى په‌رله‌مانتار))! وه‌زیرى دارایش كه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى هه‌رێمى نه‌وت و غازه ئاگاى ته‌نیا له‌و به‌شه داهاته‌ى نه‌وته كه مانگانه ده‌درێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى، له‌وه‌ش سه‌یرتر، هه‌ندێك كه‌سن كه لاپه‌ڕه‌ى یه‌ك دو ڕۆژنامه و گۆڤار وه‌ك به‌ڵگه ته‌ماشا ده‌كه‌ن!!!