serko.jpg

ئەگەر ئێمەش بێدەنگ بین … میللەت بێدەنگ نابێیت

Apr 27, 2020  |   بیروڕا 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

برسێتی و بێ کاری و بێ موچەی ژیان و گوزەرانی خەڵکی دلسۆزی ئەم ئەزمونەی باشوری کوردستان ھەراسان کردوە ، قەیرانە لە دوای یەکەکانی حکومڕانی بەجۆرێک کەڵەکە بوونە کە تاقەت پڕۆکێنی ھێناوە بۆ میللەتێک ، توڕەی خەڵک گەشتۆتە ئەندازەی پڕ بون و تەقین ،دەبێت حیزبە کوردستانیەکان ئەم جارە بە جدی ئەم مەترسییە وەربگرن ، واز لە بەرژەوەندیە تاکەکەسی و حیزبیەکان بھێنن ،بیر لە ڕێگاچارەیەکی خێرا و کۆنکرێیتی بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە ،چونکە بە گوتار و بیانووھێنانەوە و یەکتر تۆمەتبارکردن و دروشمی نەتەوەیی و نیشتیمانی چارە نابێیت،
من وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان و یەکێتی کە تیمی ئێمە لە حکومەت بەشدارین و بەشێکی بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەشمان لە ئەستۆیە,و مەترسی بڕینی موچە و بودجەی ھەرێم ھەر لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠١٩ بە جەنابی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسێونەکەم و حکومەتی ھەرێمم ڕاگەیاند و ئاگادار کردەنەوە ،کە نیازی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق خراپ و مەترسیدارە ،سیاسەتیان بریتیە لەوەی ئەو بڕە پارەی دێیت لە بەغداد دەبڕدرێیت و نامێنیت ،ئەگەر نەوت ڕادەست نەکەن و رێکەوتنێکی کۆنکرێتی نەکرێیت لە نێوانیاندا، بەداخەوە حکومەتی ھەرێم گوێیان نەگرت و ئاگادارکردنەوەی ئێمەیان بەھەند وەر نەگرت ،بۆیە بەم ڕۆژە گەشتین، ئەم ئاگادارکردنەوەمان دوای ئەوە ھات بەشدار بوین لە لیژنەیەکی ھاوبەشی پەرلەمانی کوردستان ،کەساڵی پار لە بەرواری ٢٦/٩/٢٠١٩ بۆ ماوەی دوو رۆژ لیژنە ھاوبەشەکە پێکاھاتبوو لە لیژنەی سامانە سروشتیەکان و لیژنەی دارایی کە نوێنەری (پارتی و گۆڕان و یەکێتی )تێدابوو کە سەردانی بەغدادمان کرد، حکومەتی ھەرێم لە رێگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەناو فڕۆکە کۆمەڵێک وەرەقەیان دا بە لیژنەکەمان ،سەبارەت بە شایستە داریەکانی ھەرێمی کوردستان کە پێشتر بە ھیچ شێوەیەک نەدرابوو بە پەرلەمان، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایی ئەو زانیارایانەی ناو وەرقەکەی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرگری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین ،ئێمەش وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی ئەو ئەرکەی پێمان سپێردرابوو بە یەک تیم کارمان لەسەر کرد ,بەڵام دوایی دانیشتنمان لەگەڵ لیژنەکانی نەوت و وزەی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوای گفتۆگۆی زۆر و مکوڕبونمان لە سەر داواکارەیەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی شایستە داریەکانی ھەرێم لە بودجەی سالی ٢٠٢٠ جێگربکرێیت ،و نیازپاکی حکومەتی ھەرێم بە ناردنی ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە ،لەبەرامبەردا لیژنەی دارایی و نەوتی پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوە کردەوو کە جارێکی تر ڕازی نابن پارەی بەسرە بچێیت بۆ ھەرێم زۆر ڕونتر وتیان چەندین ساڵە وەفد لە ھەرێم دێیت دەڵێن ئێمە نەوت ڕادەست دەکەینەوە تا بەشە بودجەی ھەرێم و مووچە خۆران جێگردەکەن دوای ناینەوە بۆ بەغداد و یەک بەرمیل نەوتیش ڕادەست ناکەنەوە ، ھەر لە کۆبنەوەکدا وتیان ئێمە بە وەزیری سامانەسروشتیەکانی ھەرێمان ووتوە ئەگەر ڕۆژانە یەک بەرمیل نەوتان ڕادەست بکردایە ئێستا بووبە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەلام ھەر وەفد ھات و پارەی برد و نەگەڕانەوە ،متمانە نەماوە لە نێوانمان ئێمەش ناتوانین جارێکی تر بەرگریتان لێبکەین ئەگەر کوتلەکانیشمان فشارمان بخاتە سەر ،خەڵک و دەنگدەرانمان لێمان قبول ناکات ،زۆر شتی تریان باس کرد بەڵام لە کۆتایدا وتیان ئێمە کێشەمان لەگەڵ میللەتی کورد و موچەخۆرانی ھەرێم نیە بەڵکو کێشەمان لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێم ھەیە کە بەڵێن دەدەن دواتر لێ پەشیمان دەبنەوە، لە گفتۆگۆکانیان دەرکەوت ئەمجارە تەنھا داوای پارەی نەوتی ناکەن بەڵکو سەقفی داواکریان بەرزدەبێیتەوە بۆ داھاتی غیر نەوتیش.
بۆیە حکومەتی ھەرێم موەفەق نەبوو لەم یاریکردنە بە کات و خۆدزینەوە لە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە بەغداد تا بەم ڕۆژە گەشتین ، ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمیان بە لێواری ئیفلاسی گەیاند، بۆیە ئەمجارە دڵنیام ئەگەر ئێمە وەک نوێنەری خەلک بێدەنگ یش بین بەڵام ئەم خەلک و موچەخۆران بێدەنگ نابن ، خەلک پێوستی بە ژیانێکی خۆشگوزەران و کوردستانێکی بەھێزە ، بەلام ئەمجارە وا خەریکە کار لە کار ئەترازێ چونکە دلسۆزان زۆریان ووت گۆیان نەگرت.
ئەم برسی کردنەی میللەت بەسە ئەگینا ئەم ئەزمونەی حکومڕانی لە باشوری کوردستان لە ژێر مەترسێیەکەی جدی دایە.