pyshewa.jpg

پاڵپشتانی حەشدی شەعبی

Apr 27, 2020  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق بریار بووە مانگانە ٨٤ ملیارد دینار بۆ پێشمەرگە بنێرن، وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق.

بەلام بیانوویان گرت و پارەیان نەنارد، وتیان دەبێت لیستی ناوی پێشمەرگەکان بنێرن بۆ وەزارەتی بەرگری، لە کاتێکدا بە پێی دەستور ھێزی پێشمەرگە سەر بە ھەرێمە و بەشێک نیە سەر بە وەزارەتی بەرگری.

ھەندێک لەو پەرلەمانتارە کوردانەی بەغدا دەلێن لیستی پێشمەرگە بدەنە بەغدا تاکو پارەکە بنێردرێت، ھیچ ئاسانتر نیە لەوەی کە لیست بنێردرێت، بەلام ئەوە بیانووە، گەرنا بۆچی بودجە و موچەی حەشدی شەعبی راستەوخۆ لە دارایی اطلاق دەکرێت و ھیچ لیستیش پێشکەش ناکەن و حەشدی شەعبی کەس بەوردی زانیاری لەبارەوە نازانێت.

هەندێک پەرلەمانتاری ئێمە کە لەبیرییان کردووە کوردن و بوونەتە دوژمنی میللەتی خۆیان، بۆچی ئەو بەراوردە ناکەن گەر حەشدی شەعبی لە پێشتر نییە بۆیان.

بەغدا مەبەستیانە ژمارەی پێشمەرگە کەم بکەنەوەو دەزانن پێشمەرگە هەموو کات بەربەستی بەردەم پاوانخوازی و چاوچنۆکی ئەوان بووە.

پێشمەرگە لە گەرمەی شەری داعشدا بوو ئەوان ئامادە نەبوون فیشەکێک بۆ پێشمەرگە بنێرن و بەردەوام رێگرییان لە ھاوپەیمانان کردووە ھاوکاری پێشمەرگە بکەن، کەواتە بۆچی ئەو کوردانەی لە بەغدا پۆستیان وەرگرتووە بە ئاراستەی دژایەتی پێشمەرگە ھەنگاو دەنێن و شەڕی مافەکانییان ناکەن و بوونەتە سەربازی بەوەفای دوژمنانی کوردستان.