soran.jpg

مەیەن بۆ پەرلەمان! بڕۆن پارە دزراوەکان بێننەوە!

Apr 26, 2020  |   بیروڕا 

سۆران عومەر

ئێوە بەرپرسیارن لە دابین کردنی موچەو ژیانی خەڵک، کە ئەوەتان پێ دابین نەکرێ لەچی بەرپرسن؟
سەرۆک و جێگرو وەزیری چین؟ موچەخۆر لەپای چی دەوامتان بۆ بکات؟
بۆچی دێن بۆ پەرلەمان؟ لەبەر ئەوەی ئیفلاستان کردوەو بەغدا بەڕێی کردون؟ یان ئابوری سەربەخۆ ڕادەگەیەنن؟ نەوت پارە ناکات بۆیە چون بیدەن بەبەغدا؟ مەیەن بۆ پەرلەمان بچن پارە دزراوەکان بێننەوە!
حکومەت داری ھەر دەرکردنی بەیاننامەو ڕێنمایی نیە! بەڵکو بیرکردنەوەیە لەو ئێستەو ئایندەی خەڵک لەفەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە!
خۆ ئەوەی ڕودەدات چەند ڕۆژێک دواکەوتن یان ڕاگرتنی بەشە موچەیە لەبەغداوە، ئەوەی ڕودەدات دەرەنجامی سیاسەتی تاڵانکردن و خۆدەوڵەمەند کردنی ٢٩ ساڵی حوکمڕانیە!
ئەوەی ئەمڕۆ کە ٤٨ ڕۆژ تیپەڕیوە موچەتان پێ نادرێ دەرەنجامی دزینی داھاتی ئەم ھەرێمەیە!
ھەرێمێک دوای ٢٩ ساڵ حوکمڕانی نەوتی فرۆشتبێ پارەی لەبەغداوە بۆ ھاتبێ! ئەم ھەموو کۆمپانیا وەبەرھێنانی تێدا بکات ئەم ھەموو دەروازە سنوریە نێودەوڵەتیەی ھەبێ ئێستە نەتوانێ موچەی مانگێک دابین بکات مانای ئەوەیە ھەرێم و داھاتەکەیتان دزیوەو تاڵانتان کردوە!
ئێوە ھێشتا ئەوەندە چاوقایمن ڕۆژنامەنوس لەزیندان دەکەن!
مەیەن بۆ پەرلەمان ! بڕۆن پارە دزراوەکان بێننەوە ئەگەر نا موچەخۆر بۆچی دەوامتان بۆ بکات !