ئومێد خۆشناو
له‌باری ئاسایی و نا ئاسایی، شه‌ڕی ده‌روونی یه‌کێک له ئامرازه‌کانی پێکانی ئامانجه‌کانه، له‌لایه‌ن ناحه‌زو نه‌یار، به‌ڵام کاریگه‌ری له دۆخی نا ئاسایی زێتر ده‌رده‌که‌وێ و دڵه ڕاوکێ له‌لای تاک و کۆی کۆمه‌ڵگه په‌یدا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزەرێ شه‌ڕی ده‌روونیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان.
هه‌ڵبه‌ت له‌و کاودانه‌دا باشترین ڕێگه‌ی ئارامی ده‌روونی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و پشت ئه‌ستور بوونه به ئیڕاده به‌رزه‌کان و ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ش له مێژوو پێمان ده‌ڵێ، ئیڕاده به‌هێزه‌کان به‌شیان سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌یه، له‌رزۆک و نه‌یارو ناحه‌زیش وه‌ک فیشه‌کی چروک چ کاریگه‌ری نیه ته‌نها ده‌نگێکه‌و دێ و ده‌ڕوا.
پێویست ناکات بگه‌ڕێنه‌وه مێژووی زۆر دوور، به‌ڵام مێژووی تازه ده‌ڵێت.
ئه‌وانه‌ی ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند،خۆیان گەورەترین میدالیاو واقعی شانازین وئەفسانەنین.
ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی گەیشتن بەئامانجن وهیچ هێزێک نییه وناتوانێ بیان وەستێنێت.
ڕۆژان لەپێشمانن، که چۆن ئەفسانەی داعش تێکشکێنراو بۆمبەکانی سه‌ر ڕێگاش پوچه‌ڵ کرانه‌وه، خەون وخەیاڵەکانی ماویشن لە گۆڕ دەنرێن، خه‌ڵک و خاکی کوردستان زۆر ئازار‌و نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌تی بینی و سه‌ربه‌رز مایه‌وه، ئێستاش ئازار‌و زه‌حمه‌تی ده‌بینێ، به‌ڵام ئاینده‌ی ڕوون و دیاره، خه‌ڵک و خاکی کوردستان خودانی سه‌رکردایه‌تیه‌کی حه‌کیمه‌و سه‌ر ده‌که‌وێ.