kawa.jpg

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دەرەنجامی چیە؟

Apr 19, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عبدالقادر


ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دەرەنجامی (٢٩)ساڵەی حوکمڕانی پارتی ویەکێتیە لەکوردستان کەلەوەتەی ھاتونەتە سەر حوکم جگە لەچاندنی تۆی دوبەرەکی ومۆنۆپۆڵکردنی سیاسی وکۆمەڵایەتی ودادوەری و ئابوری وڵات لەبەژەوەندی حزب وشەڕکردن ودروستکردنی ناکۆکی سیاسی وبەکوشتدانی ڕۆڵەکانی میللەتەکەمان وپێشکەشکردنی نمونەیەکی ناشیرینی حوکمڕانی ودروستکردنی قەیران لەدوای قەیران شتێکی ئەوتۆیان نەکردوە جێگای شانازی بێت.
(٢٩)ساڵە نەیانتوانیوە دامودەزگاکانی ھەرێم بەدامەزراوەی بکەن وحکومەت وحزب لەیەکتری جیا بکەنەوە
(٢٨)ساڵە پەرلەمان ھەیە کەچی ئێستا لەھەموو کاتێک زیاتر بێدەسەڵاتیان کردوە.
(٢٩)ساڵە نەیانتوانیوە دەستورێکی مۆدێرن بۆ ھەرێمی کوردستان بنوسنەوە کە ببێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆیاسا دانان وئەرک وماف دیاری بکات وئازادیەکان بپارێزی.
تائێستاش لەگرێی سیاسی شەستەکانی جەلالی ومەلای دەژین ونەیانتوانیوە ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.
(٢٢)ساڵە ڕێکەوتننامەی ئاشتەواییان کردوە تا ئێستاش بەعەقلیەتی شەڕی ناوخۆ بیر دەکەنەوە.
ڕێکەوتننامەی ستراتیژیان ھەیە کەچی تا ئێستا پۆلیس وئایشێکی یەکێتی ئەگەر خەڵکی ھەولێروبادینان بێت دەبێ لەسنوری ئیدارەیی سلێمانی دەوام بکات وبۆی نیە بگەڕێتەوە شارەکەی خۆی وبەھەمانشێوە پۆلیسێک یان ئایشێکی پارتی ئەگەر خەڵکی سلێمانیش بێت دەبێت لەھەولێر بێت ناگوازرێتەوە بۆ شارەکەی خۆی.
ئەمانەو چەندانی تر کەئەگەر باسی بکەین بەشەوو ڕۆژێک تەواو نابێت،بۆیە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی ھەموو ئەمانەیەو لەڕابردوو ھەبوەو ئێستاوداھاتوش بەردەوام دەبێت.
ئەی چارەسەر ؟؟!!
تا میللەت بەو شێوەیە قەبول بکات ولەسەر مافی خۆی بێدەنگ بێت دەبێ چاوەرێی لەمە خراپتر بین نەک باشتر ،بۆیە دەبێت خەڵک سنورێک بۆ ئەمانە دا بنیت وپێیان بڵێ ئیتر بەسە.