zikri.jpg

بۆ / بەرێز .. حكومەتی هەرێمی كوردستان

Mar 31, 2020  |   بیروڕا 

 

 

بابەت /  بڕينی مووچە
  سلاۆ …… 
به ڕێزان…    ئه گه ر ئێوه بەتەمای بڕينی موچەی فەرمانبەرانی  حكومە تی هەرێمی كوردستانن، بۆ پروژەی چاکسازیتان رەوانەی  پەرلەمانتان كرد ؟؟ خو  پروژەی چاکسازی لەداهات نەبوو  !!!  .. تەنها  لەخەرجی بو .   با ئێوه ئەوكاته  مووچه و قوتی خه ڵك بڕيبا .. به هيچ شێوەيەك  بەهيچ پاساوێک  حكومەت بوی نيه قوتی خه ڵك ببڕێت .. يان 50  رۆژ جارێك مووچه بداد ..  دەبی پەرلەمان بە ياسا مووچه  رێك بخات و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە بدات .. بەڵام ئێوه هيچ حسابێک  نە بو پەرلەمانی كوردستان دەكه ن . نه هيچ حسابێک بو فەرمانبەران ده كه ن …  زۆر بەداخەوه هەر جارێک پاساوێک  دروست دەكه ن ..  ئێوه لەبيرتان چوو هێزی قارەمانی پێشمەرگە سنگی  كردووتە قەلغان بۆ پاراستنی شه رەف و كەڕامەتی خەلكی كوردستان .. ئێوه له بيرتان چوو  مامۆستا و بزيشك و هێزی ناوخۆ ـ پوليس و ئاسايش و  بەشەكی زوری فەرمانبەران  بێ مووچە دەوامی دەكرد لەكاتی بێ پارەیی دا  بو بەرز راگرتنی شكۆی كوردستان .. بويه ئێمه بڕينی مووچە  رەدەكەينەوه  ، ئێمه لەياسای چاكسازی دا  لەمادەی ( 5 ) باسی رێكخستنەوەی مووچە خورانی هه رێممان كردووه ..  
.. بەڕاستی حكومرانی بەم شێوەيه ناكرێت  هەر ماوەیێک  بڕيارێك  دەربکەن .. بەداخەوه ئێمه چاوەرێ بوين بەسەدان هزار كه س  ده رچووی زانكۆ و پەیمانگەكان دابمەزرێنن 
به رێزان  ئەگەر ئێوه پرس بە پەڕلەمان بكەن ئێمه رازی نين قوی خه ڵك ببڕيت  .. ئه گەر ئێوه پەرلەمان كه بەرزترين دەستهەڵاتی ياسادانان و چاودێری كردنه  وەك بەرگدوور سەیری بكەن بو فەصاڵکردنی ياسای خوتان ئەو کاتە با پەرلەمانتارانی خاوەن ویژدان لەكونگرەيەكی رۆژنامەوانی دا بو رای گشتی ئاشكرابکەن كە ئێمه هيچ  پێمان ناکرێت ،
(  به داخه وه ده بایە ئيستا په رله مان ليستي ناوي هه مو فه رمان به ران له لابا  به ياسا پاسه وان بو سه روكي هه ريم دانابان  تا بجوك ترين به رپرس ) كه جي حكومه ت بو په رله مانتار پاسه وان داده نرئت 
زكـــری ئەحــمەد زێـــبـاری .