ڕوپاک ئەحمەد وەرتی
بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم :
دیاره حكومه‌تی هه‌رێم له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پێشنیازی داناوه سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران:
1- 45 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌ش بكه‌ن.
2- پێشنیازی دووه‌م %30 مووچه كه‌م بكرێته‌وه.
3- بڕێنی به‌شێكی زۆری ده‌رماله‌كان.
وه ئه‌م پێشنیازانه پێشكه‌شی هه‌ر یه‌كه له گۆران و یه‌كێنی و پارتی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لای خۆیان تاوتوێی بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و ڕۆژنامه‌نوسان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئۆپزۆسیۆن و به‌تایبه‌ت فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، توانیمان نیازی پاشه‌كه‌وتی مووچه له كەلكه‌له‌ی ئه‌م حكومه‌ته بێنینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام حکومەت ئه‌مجاره ڕێگایەكی تری گرتۆته به‌ر بۆ بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌م حكومه‌ته واده‌زانێت خه‌لك نه‌خوێنده‌واره وه‌ك ئه‌وان، بۆیه یه‌كێك له پێشنیازه‌كان داواده‌كات كه 45 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌ش بكرێت، واتا به‌پێی ئه‌م 45 ڕۆژه بێت ده‌كات %35 موچه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڕیوه له فه‌رمانبه‌ر واتا له ته‌واوی سالێكدا فه‌رمانبه‌ر 8 مانگ موچه وه‌رده‌گرێت و 4 مانگ موچه‌ی بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
ده‌ركردنی پەیڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه، له‌م په‌یڕه‌وه زۆر به ڕوون و ڕاشکاوی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌به‌ستی نه‌بووه چاكسازی بكات، هه‌روه‌ك له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ش چه‌ندین جار له نێو هۆلی په‌ڕله‌مان قسه‌مان كرد و تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته بایكۆت كردن، چونكه ئێمه هه‌ر زوو نیه‌تی حكومه‌تمان خوێنده‌وه كه مه‌به‌ستی بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه نه‌ك چاكسازی بنه‌ڕه‌تی.
باوك ده‌ست بۆ ده‌خیله‌ی مناڵه‌كه‌ی ده‌بات، ده‌بینێن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چوار به‌ش جێدێلێ و دێت بۆ به‌شی پێنچه‌م له كۆی هه‌شت به‌شی یاسایی چاكسازی ڕاسته‌وخۆ بێ جێبه‌جێكردنی هیچ كام له‌مانه، دێت بۆ به‌شی پێنچه‌م كه باس له ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماله‌كان ده‌كات كه‌وایه ئه‌مه به ڕوون و ئاشكرای پێمان ده‌لێت ئه‌م حكومه‌ته فه‌شه‌لی هێناو به ڕاده‌یەك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بردوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له مادەی 17 به‌شی پێنجه‌می ڕەش نووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسان جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی برگه‌ی دووه‌م ده‌لێت:
ده‌بێت وه‌زاره‌تی داریی و ئابوری له ماوه‌یەك كه له 15 ڕۆژ زیاتر نه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌م په‌یڕه‌وه كه پشت به‌ست نیه به ده‌قی یاسا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌رماله‌كان ڕاده‌گیرێت.
كه‌وابێت ده‌رماله ناجێگیره‌كان كه %40ی موچه‌یه ته‌واوی ده‌بڕدرێت كه به شه‌ش یاسا ڕێكخراوه.
وه‌زیره‌كان تەنانەت خۆشیان نازانن چیده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش فه‌شه‌لێكی تری حكومه‌ت، وته‌بێژ ده‌لێت موچه نابڕدرێت، وه‌زیری دارای ده‌لێت ده‌بڕدرێت، سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانیش ده‌لێت ده‌بڕدریت، ئێ باشه كاكی وته‌بێژ تۆ چۆن جورئه‌ت ده‌كه‌یت ڕاستگۆ نه‌بیت له‌گه‌ل میله‌ت..؟
یاسای چاكسازی یاسایەك بوو پڕ به به‌رگی حكومه‌ته شكست خواردوه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو به هیچ شێوه‌یك خزمه‌تی هاولاتی و فه‌رمانبه‌ری نه‌كردوه و نایشی كات، بۆیه با ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م حكومه‌ته به‌شدارن ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه‌ی نوێنه‌ری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن كه ئێستا موچه‌یان له‌ت و په‌ت ده‌كرێ با وه‌لامی خه‌لك و فه‌رمانبه‌ر بده‌نه‌وه.
من سه‌ربه‌رزم كه له‌گه‌لتان ڕاستگۆ بوومە و هه‌میشه خه‌می ئێوە و داواكاری گه‌له‌كه‌م له پێشینه‌ی كاره‌كانم بووه و ده‌نگم به‌م یاسایه نه‌داوه.