ر‌وپاک ئەحمەد
هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆژه یاسایی چاكسازی زۆر باسمان له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و یاسایه كرد، كه ئامانج لێی چاكسازی نیه چونكه ده‌بێت چاكسازی له داهات بكرێت له‌وانه‌ش داهاتی نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌كان و خاڵه سنووریه‌كان و داهاتی ناوه‌خۆ، هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین داهاتی نه‌وت وخاڵه سنووریه‌كان كۆمپانیا حیزبیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری داهاته‌كان بۆ كه‌سی و لایه‌نی حیزبی ده‌چێت، هه‌ر كۆپانیایه‌ك له‌م هه‌رێمه كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی داهات بێت و بتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێ له زیادبوونی داهات ئه‌وا له ده‌ستی به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لات دایه له هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شی پێنجه‌می یاسای چاكسازی و ماده‌ی پێنجه‌می یاساكه به یه‌ك دێر ده‌سه‌لاتی ته‌واوی داوه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ده‌رماڵه‌كان ڕێكبخاته‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌رواری 17-3-2020 ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ست به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بڕیاردرا كه دارایی گشتی هه‌رێم ڕێك بخرێته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت له‌و كاته دێت كه له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌ك واتا له 16-1ی ئه‌م ساڵ یاسایی چاكسازی ده‌ركرا و له وه‌قائیعی كوردستان بلاوكرایه‌وه، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌ك له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا له ماده‌ی 17می ئه‌م یاسایه باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌یه‌ك كه له 60 ڕۆژ كه‌متر نه‌بێت ده‌بیت په‌یڕه‌ویك ده‌ربكات بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه وه له ماده‌ی 19می یاساكه دوای 90 ڕۆژ له ده‌رچوونی ئه‌م په‌یڕه‌وه ئه‌م یاسایه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
كه‌واته ده‌بێت ئه‌م یاسایه له مانگی 5ی ئه‌م ساڵ جێبه‌جێ بكرێت نه‌ك ئێستا كه له ناوه‌ڕاستی مانگی سێ (3) داین ئێستاكه ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوای دوومانگ له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه نیازی جێبه‌جێكردنی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وێك ده‌ربكات.
وه ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه باس له‌بڕینی موچه و ده‌رماله‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه، وه حكومه‌ت نیازیه‌تی به ویست و ئاره‌زووی خۆی له‌م یاسایه كامه ماده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه جێبه‌جی بكات، له‌مه‌ش ده‌ست ده‌بات بۆ ده‌رماله‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌مه‌ش جێگای قبول نیه وه ناكرێت حكومه‌تێك له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵك حكومداری بكات.
وه من وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆم كه داكۆكیكردنه له مافی هاوڵاتیان و چاودێری كردن و لێپرسینه‌وه‌یه له حكومه‌ت، هه‌ر زوو مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌م خسته‌روو به‌ر له‌وه‌ی بێته په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌ترسی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مه یه‌كێك له مه‌ترسیه گه‌وره‌كان بوو كه‌هه‌میشه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به خوێنراو بیسترا و بینراو خستومه‌ته ڕوو له كۆتایشدا بابه‌تێكی تایبه‌تم له‌سه‌ر مه‌ترسی بڕینی ده‌رماڵه نوسی و له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تۆڕیی كۆمه‌لایه‌تی بلاومكرده‌وه، وه به‌دواداچوونم ده‌رباره‌ی ده‌رماله‌كان كردوه و پرسیارم ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارای كردوه، شێوازی دابه‌شكردنی ده‌رماله‌كانم وه‌رگرت و بلاومكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بزانن كه‌مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ندیان هه‌یه وه هه‌روه‌ها له كاتی هاتنی پرۆژه‌كه بۆ نێو په‌ڕله‌مان و له كاتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه من چه‌ندین بابه‌تم له‌سه‌ر پرۆژه‌كه نوسی بۆ به‌رچاوڕوونی، وه له ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانیش جه‌ختم له‌وه كردوه كه‌وا نابێت به‌و ڕه‌هایه له یاسای چاكسازی له ماده‌ی پێنچه‌م ده‌سه‌لات بدرێته حكومه‌ت بۆ ده‌ستكاری كردنی ده‌رماله‌ی فه‌رمانبه‌ران.
مه‌ترسیه‌كانی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر كۆی لەسەدا چل (40%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه واتا حكومه‌ت به بیانوی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌ر له هه‌موو كارێك ده‌ستی بۆ موچه و ده‌رماله‌ی فه‌رمانبه‌ران بردوه.
هه‌ر به پێ زانیاریه‌كانی ئێمه حكومه‌ت ئه‌م مانگه موچه وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كات به‌لام له مانگی داهاتوو ده‌ست بۆ بڕینی ده‌رماله‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بردرێت، ده‌رماله‌كان به هه‌ر جۆریك سه‌رف بكرێن مافی فه‌رمانبه‌رانه ناكرێت ببڕدرێت، به‌لام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاوپۆشی ده‌كات له‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له هه‌رێم هه‌یه وه‌ك:
1-ئه‌و هه‌موو دزین و گه‌نده‌ڵیه‌یی كه له داهاته‌كانی نه‌وت هه‌یه.
2-له‌و هه‌موو جاش و موسته‌شاره‌ی كه با ناحه‌ق دامەزراون، كه به پله‌ی وه‌زیر و عه‌قید و لیوا خانه‌نشین كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕۆژ كاریان كردبێت، له‌و هه‌موو بندیواره حیزبیه‌ی كه له لقه‌كان و كۆمیته‌كان كار ده‌كه‌ن وه هه‌روەها له‌و هه‌موو كارمه‌ندانه‌ی كه له كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به حیزبه‌كان كار ده‌كه‌ن كه خزمه‌ت به حیزبه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن كه هه‌موویان به موچه‌ی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر گیرفان و مالی میله‌ت خانه‌نشین كراوه‌ن،بۆچی حكومه‌ت ته‌نها به فه‌رمانبه‌ری ئاسایی و فه‌قیر ده‌وێری بۆ جورئه‌تی نیه ده‌ست بۆ مافی یه‌ك ئه‌ندامی خۆیان ببه‌ن كه ئه‌م هه‌موو موچه زه‌به‌لاحه مانگانه ده‌چێته كۆمیته و لقه‌كان.
3- بۆ بیرێک لە خاڵە سنوریەکان ناکەنەوەوە کە چ گەندەڵیەک و دزیەک لەسەر باغەڵی ئەو خەڵکە لە خاڵ سنوریەکان ڕوودەدات بۆ باغەڵی خەڵکی خۆتان دزی نەما نەیکەن و گەندەڵی نەما نەیکەن لەو خاڵە سنوریانە.
4- ئەم حکومەتە تەنها بە خەڵکی فەقیر و بەش مەینەتی ئەم هەرێمە دەوێرێت و جورئەتی نیە کە یەک بەرپرسی گەندەڵی ئەم هەرێمە بداتە دادگا.
بەسە ئیتر ئەم میلەتە خێر لەخۆ نەدیوە بەش مەینەتە توانای ئەم هەموو قەیرانەی نەماوە، پێویستە بەرپرسە گەندەڵەکانی خۆتان بدەنە دادگا.
هه‌روه‌ك له به‌شی یه‌كه‌م باسم له چه‌ند مه‌ترسیەك كرد له‌سه‌ر موچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م بابه‌ته هه‌ول ده‌ده‌م زانیاری زیاترتان بۆ بخه‌مه ڕوو:
به‌پێ زانیاریه‌كان له مانگانی داهاتوو لە سەدا چل (%40)ی دەرماڵەکان ده‌بڕدرێن:
ده‌توانین بلێن بەسە ئیتر ئەم میلەتە خێر لەخۆ نەدیوە بەش مەینەتە توانای ئەم هەموو قەیرانەی نەماوە، پێویستە بەرپرسە گەندەڵەکانی خۆتان بدەنە دادگا.
- هەروەک لەسەرەتا باسی یاسای چاکسازی و دەرماڵەکانم کرد کە دوو خاڵی مەترسی بوون لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەران..
خاڵی سێیەم: باسی بوجە دەکەین، ئێمە هەر لەسەرەتای چونمان بۆ پەڕلەمان هەر هاوارمان دەکرد و باسمان لەوە دەکرد کە پێویستە حکومەت پڕۆژە بوجە بنێرێتە پەرلەمان، کەهەر لەساڵی 2014 حکومەت هیچ پڕۆژە بوجەیەکی نەناردۆتە پەڕلەمان، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی گەندەڵی لە داهات و خەرجی حکومەت زۆر بێت چونکە لە پڕۆژە بوجەدا بوجەیەکی تەرخانکراو دادەنرێ بۆ ڕوودانی هەر بارودۆخێکی لەناکاو.
- ئێستا دەبینین کە بە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەت هاواری لێ هەڵستاوە و بەوەندە داوا لە خەڵک دەکات کۆمەکی حکومەت بکات و پارەی بۆ کۆبکاتەوە و پارە بخاتە سەر ئەژماری بانکی..
- دەپرسم بۆچی تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە ئەژمێرێکی بانکی بۆ فەرمانبەران دروست بکات؟، بەڵام ئێستا بۆ سواڵکردنی خۆی زۆر ئازایە و داوادەکات کە پارە بخرێتەسەر ئەژمێری بانکی ، ڕۆژانە دەبینین کە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت و دەپاڕێتەوە کە خەڵکی خێری پێ بکات و خۆشی کەس نازانێ چی کردوە تەنها لەوە ئازایە کە ڕێنمایی دەربکات و بار و گوزەرانی سەرشانی هاوڵاتیان قورس بکات ، گەر پڕۆژە بوجە هەبوایە حکومەت ناچار نەبوو ئەو سواڵە بکات.
ئەگەر بێت و سەیری وڵاتی تورکیا بکەین ، سەرۆک کۆمار کۆمەڵێک بڕیار لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی دەردەکات، یەکێك لەوانە بڕیار دەدات کە بۆ ماوەی سێ (۳) مانگ لەباج و سەرانەی خۆی خۆش بێت، هەروەها لە ئەمریکا دەبینین بڕیار دەردەکرێ کە حکومەتی ئەمریکا بڕیار داوە کە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش ئەم مانگە بڕە موچەیەکیان پێ بدرێ لەبەر ئەوەی کە لەماڵەکانیان دەمێننەوە و لەسەرکار نین.
بەلام لەم هەرێمەی ئێمەدا حکومەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵساوە بە چەند کارێك لەوانەش:
1- ڕاگرتنی بازاڕەکان، داخستنی شوێنە پیشەسازیەکان...هتد.
2- نەدانی موچەی فەرمانەران.
سەرەڕای ئەمانەش داوای هاوکاری و کۆمەکی لە هاوڵاتیان دەکات، وە نەخۆشخانە بە خەڵک دروست دەکات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە کۆمەکی خەڵکی هەژار و حکومەت بکەن.
ئەمە چ حکومڕانی و خۆبەڕێوەبەریەکە ئەگەر حکومڕانی بەم شێوەیەبێ هەموو خەڵک دەتوانن حکومڕانیەکی لەم شێوەیە بکەن، هەر بەم بیانوانە دیسانەوە هەوڵدەدات دەست بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران ببات، ئەویش لە نەبوونی پڕۆژە بوجە که یەکێکەلە مەترسیە بەردەوامەکانی سەر موچەی فەرمانەبەران، ئێمە بەردەوام هۆشداریمان داوە کە ئەگەر پڕۆژە بوجە نەبێت ئەوە مەترسی دەبێت لەسەر بڕینی موچەی فەرمانەران.
* فەرمانەبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە لەمانگی داهاتوو دەست دەبات بۆ بڕینی لە سەدا چل (%40)ی دەرماڵەکان ، ئەمەش ئەو دەرماڵە ناجێگیرانە دەگرێتوە کە بە فعلی ئاوانە کە لەئیش دانینە و دەرماڵەیان پێ دەدرێ دەرماڵەکانیان دەبڕدرێ، بۆیە ئەمە حەق نیە پەرلەمانی کوردستان خۆی لێ بێدەنگ بکات وە خەڵکی هەرێمی کوردستان حەق نیە به بڕینی دەرماڵەکانیان ڕازی ببن کە دواجار ئەوە مافێکی خەڵکە ئەگەر دەرماڵە دەبڕدرێ دەبێ لەبری ئەوە حکومەت هەرێم موچەی بنەڕەتی زیاد بکات ، بۆیە ئەمە ڕێگا چارەنیە کە حکومەت عەیبەکانی خۆی پێ داپۆشێت.
* حکومەت بەرنامەی ئەوەیە کە سی و پێنج (35) ڕۆژ جارێک موچە دابەش بکات ئەگەر بەم شێوەیەبێت کەواتە هەر شەش(6)مانگ جارێک موچەیەک پاشەکەوت دەکات ، واتە لەساڵێکدا حکومەت تەنها دە (10)مانگ موچە دەدات و دوو (2)مانگ موچە پاشەکەت دەکات.