ڕوپاک ئەحمەد وەرتی
به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریانداوه كه له ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌وامی فه‌رمی و به‌شی استیشارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان ڕابگیرێت واتا له ئێستادا هیچ هاوڵاتی و نه‌خۆشیك نا‌توانیت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر جگه له نه‌خۆشه فریاگوزارییەكان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زرارەتی ته‌ندروستی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌یه كه قه‌له‌باڵغی دروست نه‌بێت به‌ڵام حكومه‌ت و وزاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت کە له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها نه‌خۆشی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نیه به‌ڵکو نه‌خۆشی ئیفلیجی و سینگ و نه‌خۆشیه‌كانی ددان و شكان و چه‌ندین نه‌خۆشی تر بوونی هه‌یه ، بۆیه ناكرێ حکومەت به‌بیانوی دروست نه‌بوونی قه‌له‌باڵغی به‌شی استیشاری له نه‌خۆشخانه‌كان دابخات، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه وه‌زاره‌ت ئامانجه‌که‌ی خۆی نا پێكێت چونكه به‌هامان شێوه ئه‌م قه‌له‌باڵغییه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه‌كان هه‌بوو ئێستا گوازراوه‌ته‌وه بۆ نۆرینگه تایبه‌ته‌كانی پزیشكه‌كان.
ده‌كرا وەزاره‌تی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌له‌بالغی دكتۆری زیاتری دابین كردبووایه نه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌ر هاولاتیانه‌وه دابخات.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.