rupak.jpg

کێن ئـەوانەی کالاکانیان گران دەکەن

Mar 22, 2020  |   بیروڕا 
‌ڕوپاک ئەحمەد وەرتی
 
 
- لەدوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، دەبینین کۆمەڵێک کاڵا و شت ومەک بەتایبەت بەرهەمەکانی خۆراك لە بازاڕەکان ڕویان لە هەڵکشان کردوە، کۆمپانیای ئاڵتونسا (Altunsa) هەڵساوە بە گرانکردنی هەندێک لە نرخی کاڵاکانی بەڕێژەی لە سەدا سی(%30) وە کۆمپانیای مەحمود (Mahmood) دابەشکردنی سەرجەم کاڵاکانی لەبازاڕەکان ڕاگرتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی جوڵەی بازاڕەکانی لەگەڵ هیچ کام لە وڵاتەکان ڕانەگرتوە ، بەڵام ئەوە کۆمپانیا ناوبراوەکانن کە نابەرپرسیارانە دەیانەوێت بازاڕ قۆرغ بکەن وەدەبێت حکومەتی هەرێم بەزووترین کات بێتە سەر خەت و بەوردی ئاگای لە جولەکانی بازاڕ بێت.
- وەھاوکات لەگەڵ گرانبوونی کەلوپەل لە بازاڕەکان ئـەپلیکەیشنی فاست پەی (FastPay) وەستاوە ،کە کاری خزمەتگوزاری کارتە ئـەلیکترۆنیەکانە ، کە لە ئـێستادا ھاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە کڕینی کارتەکانی موبایل و ئـینتەرنێت دەبێت لە ڕێگایی ئـۆنلاینەوە بەھۆی ئەوەی کە لە زۆریک لە مارکێت و مینی مارکێتەکان کارتەکانی موبایل دەست ناکەوێت بۆیە دەبێت حکومەت بەدوا داچوون بکات بۆ ھۆکاری داخرانی ئـەم کۆمپانیەیە لە کاتێکی ئـاوادا.
* بۆیە من وەکو ئـەرکی سەرەکی خۆم کە بەدواداچوون و ئـاگاداریەکانی حکومەتە لەمڕۆوە ھەر ھەڵە و کەم و کوڕیک ھەبێت ڕاستەوخۆ ئەیدەینە میدیا بەھۆی ئـەوەیی کە کارەکانی پەڕلەمان لە ئـێستادا وەستاوە.