rupak.jpg

کۆڕۆنا و ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم

Mar 14, 2020  |   بیروڕا 

روپاک ئەحمەد


بەداخەوە هەر ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات دەبێتە هۆی ڕاگرتن و بڕینی موچەی فەرمانبەران ، لەماوەی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی و هەبوونی شەڕی نەگریسی داعش ، موچەی چەندین مانگی فەرمانبەرانی بڕی ، ئێستاکەش بە بیانوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا موچەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە لەکاتێکدا لەهەموو وڵاتێکدا هەر ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات حکومەت بەرنامە و ڕێکاری تایبەت دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان.
لەئێستادا مووچەخۆران و فەرمانبەران لەهەموو کەسێک زیاتر پێویستیان بە موچەکانیانە چونکە بازاڕ و دووکانەکان و ئیش و کار وەستاون.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوەخۆ بێت ، هیچ کاریگەریەک لە بەرپرسەکان و دەسەلاتدارانی هەرێم ناکات بەڵکو بڕیارەکان لە بەرژەوەندی ئەوان دایە ، خواردن و میوە بەشێوەی گەیاندن(دلیڤەری) بگەییەنە ماڵەکان.
حکومەتی هەرێم دەکرا هەروەک چۆن ڕێ و شوێنی بۆ چێشتخانە و خواردنگەکان داناوە دەکرا بەهەمان شێوە ڕێ و شوێنێکی تایبەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران دابنایە کە موچەکانیان لەڕێگایەوە وەربگرن ، نەک بەبیناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا موچەی فەرمانبەران ڕابگیرێ.
ئەگەر هاتوو سەیری نزیکترن حکومەت بکەین ئەویش حکومەتی ناوەندیە، لەکاتی شەڕی نەگریسی داعش دا موچەی فەرمانبەرانی ڕانەگرت و دابەشی دەکرد، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوکات و ئێستاش بەبیانوی جیاواز موچەی فەرمانبەران ڕادەگرێت، کە ئـەمەش ناحەق و نادادیکە بەرامبەر فەرمانبەرانی خۆی ئـەنجامی ئـەدات.