hersh-hesen.jpg

ھەرێمێکی گوماناوی و حکومڕانیەکی سەیر

Mar 20, 2020  |   بیروڕا 

هێرش شەهید فقێ حسن

 

 وێرای دەست خۆشیم بۆ خزمەتکردن و قەرەبووکردنەوەی ھاوڵاتیانی کوردستان بێ جیاوازی!
تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دینار لەلایەن سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ زیانلێکەوتوان و زەرەرمەندانی لافاوەکەی شاری دهۆک کارێکی زۆر باشیان کردووه، چونکه زیان لێکه وتوانی لافاو دڵنیام خه ڵکی هه ژارو کەم دەرامەتی سنورەکەن و مافیان بەسەر ئەم هەرێم و حوکمەتەوه هەیه . 
به ڵام خۆ خەڵکی سنوری( بناری قەندیل و دۆڵی شاورێ و دۆلی خانەقاو و دۆڵی ڕۆستێ و باڵەکایەتی و وەرتێ) وسنورەکانی تریش خه ڵکی ئەم  ووڵات  و  هەرێمەن، لەکاتێکدا لە نێوانی ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٠ دووکارەساتی سروشتی لافا لەھەرێمی کوردستان رویداو و زیانێکی زۆر زۆر  بەر  ماڵ و سەیاره و  ڕەزو و باخ و پردی پەرینەوەی گوندەکان، پرۆژەی ئاودێری،  پرۆژەی ئاوی خواردنەوە، نەخۆشخانە،  مەرو ماڵاتی ھاوڵاتیان کەوت، گومانم نیە بەرێزتان دەزانن ئەو دەڤەرە لەشۆرشی ئەیلول پشتیوانی بەھێزی شۆرش بووە؟  
لە شۆرشی نوێ مەلبەندی کوردایەتی بوو، ئەو دەڤەرە لەخەباتی رزگاری نیشتمانی قوربانی زۆری داوە، روبارێک خوێنی بۆ ئازادی کوردستان ڕشتووە، کەچی بۆ ئەو کارەساتە گەورەیە  حکومەتی ھەرێمی خۆمان سادەترین ئاوڕی لە ھاوڵاتیانی لێقەوماو وبەش مەینەتی ئەو ناوچەیە نەدایەوە بۆچی؟   لەکاتێکدا ئابووری کوردستان زۆر لەئێستا باشترو بەھێزتربوو. لێرەدا خەڵک مافی خۆیەتی پرسیاربکات ئەم هەموو جیاوازیه بۆچی ؟؟؟؟