abas.jpg

وەلامێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە

Mar 16, 2020  |   بیروڕا 



ئەگەر وەلامتان نەدەینەوە موزایدەچین.
 ئەگەر وەزارەتەکان بە بەرنامەو بەیەک نەزم دەیانەوێت بە نوێنەرانی خەلکی کوردستان بڵێن ئێوە هیچ نین و نابێت بێ ئێمە هیچ بکەن و بڵێن، ئەگینا  ڕوبەڕوی یاساتان دەکەینەوە، ئەواپێم باشە پێش ئەوەی بمانگرن و کەرەنتینەمان بکەن فەرمون دەرگای پەرلەمان داخەن و بیکەن بە نەخۆشخانەیەک باشترە، ئەگەر وانیە ئەو هەمو  ڕاگەیاندراوەو هەرەشەکردنەتان لە چیە بەوەی هەرچی داوای مافی ڕەوای هەر چین و توێژێک بکات بە موزایەدەو تەشهیرکردن ناوزەندی دەکەن.
ئەگەرچی ئەرکی خۆتانە ئاگاتان لە داواو  دەردەسەریی پێشمەرگە بێت، بەلام کەوایە بۆ پێشتر بە ڕاگەیاندراوێکی وا ئاگادارتان نەدەکردنەوە یان کۆمەلێک کێشەی پلە بەرزکرنەوەی سەدان پێشمەرگەو بەستنی دەرماڵەی خێزانیان و شێوەی پێدانی موچەکانیان هەیە  هەنگاوی ڕێگە چارەیان بۆ نانێن یان ڕونکردنەویان بۆ نادەن کە باسو خواسی ڕۆژانەیانە، ئەوا ئێمەش هەر وەکو ئێوە خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین بەرامبەر هەموو چین و توێژەکان و پێویستە ئەرکی خۆمان جێ بەجێ  بکەین و موزایدە چی نین، وە ڕێگەش بە خۆمان  و بە هیچ کەس ولایەک نادەین تەشهیر بە حکومەتێک بکات کە خۆمان  بە خاوەنی دەزانین و خۆمان دەنگمان بۆ داوە، دەست خۆشیش لە هەمولایەک و حکومەتیش دەکەین وپشتیوانین بۆ هەر ڕێکارێکی خۆپاڕێزی ئەو ڤایرۆسەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی ناوی بردوە و هەرێمەکەمان ڕوبەڕوی بۆوەتەوە ، وە ئەگەریش لەسەر داوای مافی ڕەوای خەلکی کوردستان بمان دەن بە دادگاو بەدەسلاتی زۆری خۆتان ڕاگیرمان بکەن زۆر شانازی دەکەین و شەرەفێکی گەورەیە بۆمان. ئەگەر ولامتان بۆم ئەوەبێت بەیانەکەمان بۆ پەرلەمانتار نیە نوسیوتانە هەر کەسو لایەک بێت واتە هەموان .
  ‌                                      عباس فتاح