serko.jpg

وردەکاری یەک ملیار دۆلارەکەی لوبنان

Mar 28, 2020  |   بیروڕا 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

ئاشکراکردنی ناوی ئەو دەڵاڵەی نەوتی ھەرێم کە ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەکەی وەرگرتووە

سەرەتا کوردستانمان لەم نەخۆشی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت توشی قەیرانێکی دارایی چاوەروان کراو بۆتەوە، ھەرێم لە دۆخەدا خەرجی لە بەرھەمھێنان زیاترە توانایی دابینکردنی موچەی نیە لە کاتی خۆیدا، لەھەمانکاتدا کێشەی پێدانی پارەی بۆکۆمپانیا نەوتیەکان ھەیە کە لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان کاردەکەن لەم سەروو بەندەشدا دەرکەوت یەک ملیار دۆلاری حکومەتی ھەرێم لە لوبنان گیری خواردەوە ناتوانن بگەرێیتەوە بەدواچونمان بۆ ئەم کەیسە کردوە، چونکە بە گەڕانەوەی ئەم بڕە پارەیە بەشێک لەم قەیرانە کاتیە چارسەر دەبێیت بۆیە لە بەدواچونەکانمان بۆمان دەرکەوت وردەکاری ٢٥٠ ملیۆن و یەک ملیارەکە بەم شێوەیە-

ئاشتی ھەورامی و سەروی ئەویش بۆ ئەوەی پارەی شیرینی نەوت ڕاستەوخۆ لە ڕوزنەفت وەرنەگرن، بەناوی نێوەندگیری و ڕێکەوتن دەڵاڵێک داخڵی نێوان خۆیان و ڕوزنەفت و کۆمپانیای کار دەکەن بۆ وەرگرتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، بۆ ڕێکەوتنێک کە پێکھاتووە لە ٥ بلۆکی نەوتی و بازرگانی نەوت و بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان، ئەو دەڵاڵەش ١ ملیار دۆلاری نەوتی ھەرێم لە بانکێکی لوبنانی دادەنێ کە ئێستە بۆیان ناگەڕێنرێتەوە بۆ ھەرێم.

ئەو کەسەش بریتیە لە مورتەزا لاخانی بەڕەگەز پاکستانی، مورتەزا لاخانی شوێنی تایبەتی حەوانەوەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ‌و ٢٠ ساڵە لە ھەرێم دەڵاڵی نەوتە، ڕەگەزنامەی بەریتانی ھەیە، پێش ھەرێم لە عێراقیش خەریکی نەوت بووە وەک نوێنەری کۆمپانیای گلینکۆری بەریتانی- سویسری.

مورتەزا لاخانی دەڵاڵی نێوەندگیری ڕێکەوتنی نێوان ڕوزنەفت و ھەرێمی کوردستانە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ئاشتی ھەورامی بەنامەیەک ڕوزنەفت ئاگادار دەکاتەوە لەوەی مورتەزا لاخانی دەسەڵاتی پێ بەخشراوە بۆ دانوستان لەگەڵ ڕوزنەفت و کۆمپانیای کاری پارتی دیموکرات.

مورتەزا لاخانی موچەی ساڵانەی پێدراوە بەبڕی ١ ملیۆن دۆلار، ئاشتی ھەورامی لەسەر لاخانی دەڵێ ” مورتەزا ئەزانێ کە کێ توانای کڕینی نەوتی ھەرێمی ھەیە و ناوی کڕیارەکانی لایە و مورتەزا ئەیزانی کێ مامەڵەمان لەگەڵ دەکات لە کڕین و فرۆشتنی نەوتدا، ئەو دەرگاکانی بەڕودا کردینەوە”.

ئاشتی ھەورامی و ستافەکەی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەمەیان بە مورتەزا لاخانی کردووە تاکو خۆیان ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە وەرنەگرن کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە و مورتەزا وەریگرتووە.

پارەکە بۆ حسابێکی بانکی لە قوبرس بەناوی کۆمپانیاکەی لاخانییەوە (IMMS) نێردرا لەوێشەوە بۆ بەیروت ڕەوانەکرا، ئێستە پارەی حکومەتی ھەرێم لەڕێی ئەم دەڵاڵەی نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەو بانکەی لوبنان  بەناوی بانکی (دەریای ناوەڕاست –   (med bank  گیریخواردووەو بۆیان ناگەڕێنرێتەوە کە ‌بڕەکەی ١ ملیار دۆلارە، لە ئەمریکا سکاڵای لەم بانکە تۆمارکردوە دوای ئەوەی سکاڵاکەی لە لوبنان لەلایەن ڕیمۆند ڕەحمەوە سەرکەوتوو نەبوو، ڕیمۆند ڕەحمە بزنسمانێکی لوبنانیە و پشکی لە ‌کۆڕەک دا ھەیە و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی ھەیە.

بۆ زانیاری کۆمپانیای (IMMS) بەڵێندەری لاوەکیی کۆمپانیای (MNR) ‌، کە فرۆشتنی نەوتی خاوی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات و لەگەڵ سەعد عبداللە کە ڕاوێژکاری ئاشتی ھەورامییە ١٢ ھەژماری بانکی نێودەوڵەتیان دروستکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو پارانەی نەوت، کاتێک دیلۆیت وردبینی شەفافیەتی نەوت دەکات توشی شۆک دەبێ لەو ژمارە زۆرەی حساب بانکی کە بۆ فرۆشی نەوت و پارەی نەوت لە جیھاندا ھەیە.

ڕوزنەفت ٦٠% ی بوریەکانی گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کڕی لە کۆمپانیای کار بەئامادەبوونی ئاشتی ھەورامی، بۆ ئەوەش پێشەکی بڕی ١ ملیار دۆلاری دا بە کۆمپانیای کار.

تەنانەت بۆری گواستنەوەی غازی چەمچەماڵ بۆ خورمەڵە لەلایەن ئاشتی ھەورامیەوە ٦٠% دراوە بە ڕوزنەفت و ٤٠% ی بۆ کۆمپانیای کار، مافی خاوەندارێتی بۆریەکانی نەوت و غازیش٦٠% ی بەتەواوی دراوە بە ڕوزنەفت.

ئەمە پوختەیەکی ئەو فەزیحەی بەھەدەردانی داھات و سامانی نەوتی ھەرێمە کە ‌پێویستە زۆر کەسی لەسەر دادگایی بکرێ، فەرموو حکومەتی ھەرێم ئەوە بەڵگەو ڕاستیەکان کە داوات کردووە.