ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه مووچه‌ی به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، وشاره‌وانی، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و چه‌ند شوێنێكی دیكه. ئه‌وه‌شی دابه‌شكراوه ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێكه، و زۆربه‌شی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ن كه ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانییان كه‌مه.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌دواداچونێكی وردمان كردووه، و داهاته‌كانی هه‌رێم- كه زیاتر له دوو مانگ به‌ر له ئێستا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تمان كردووه بۆ پستڕاستكردنه‌وه، به‌ڵام بێ وه‌ڵام بوون- به ته‌خمینی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
داهاتی ناوخۆ: نزیكبووه‌ته‌وه له (٣٠٠) ملیار دینار
ته‌مویلی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه: (٣٠) ملیار دینار
به‌شه بوددجه‌ی به‌غدا: (٤٥٣) ملیار دینار
داهاتی نه‌وت: نزیكه‌ی (٤٠٠) ملیار دینار
چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك:
یه‌كه‌م: له دانیشتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه داهاتی نه‌وت زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی كه ئێستا ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی؛ ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه نادیاره!!
دووه‌م: نه‌ناردنی مووچه له به‌غداوه، په‌یوه‌ست نییه به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌رێك یان وه‌زیرێك، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ته‌سویق-نه‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی سۆمۆوه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی چووه‌ته ژێر باری ئه‌و بڕه نه‌وته. له هه‌مان كاتدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه‌ش و چه‌ند مانگێكی تریش به‌شه مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بێت، دواجار ده‌وه‌ستێت چونكه په‌یوه‌سته به ناردنی بڕی (٢٥٠) هه‌زار به‌رمیله له‌ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه هه‌مان سیاسه‌تی عادل عبدالمهدی بێت، كه ڕه‌نگه جیاوازیش بێت!
سێیه‌م: حكومه‌ت خۆی دان به‌وه داده‌نێت كه پێویستمان به (١.٢) یه‌ك ترلیۆن و دوو سه‌د ملیار دیناره بۆ ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو له هه‌رێمی كوردستان! ئایا كه ئێستا ئه‌م داهاته نزیكبووه‌ته‌وه له‌و بڕه، بۆچی ناتوانن هه‌رێم به ڕێكی و بێ كێشه ئیداره بده‌ن؟
چواره‌م: كۆی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌گاته (١.٤) ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س و (١.٢٠٤) یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د و چوار هه‌زار كه‌س له بایۆمه‌تری تۆمار كراون، و كۆی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌كه‌یان نزیكه‌ی (٩٠٠) نۆسه‌د ملیار دیناره، ئه‌ی بۆچی ئه‌مه به ئه‌وله‌ویه‌ت ناگیرێت؟
له‌سه‌ر كۆی ئه‌م پرسانه به یاداشت حكومه‌تمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، و به‌دواداچوونی جیددیمان كردووه. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، و ده‌بێت حكومه‌ت به زووی چاره‌سه‌ری بكات.
پرسی مووچه پرسێكی ته‌واو هه‌ستیاره و په‌یوه‌سته به قووتی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانه‌وه، و تاقیكردنه‌وه‌ی ئارامی هاووڵاتییان له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها گرنگ، كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت!