karwan.jpg

سەد خۆزگەم بە کفن دز…

Mar 15, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

خۆزگە ھەر غەوغاوییەکەی کاک شەماڵ و دادگاکردنەکەی کاک ئاواتی شێخ جەناب بووایە؛ ئێستا کاک ئومێد خۆشناو بە تێکدەر و گێرەشێوێنیش ناومان دەبات….

لەکاتی ھەڵبژاردن لە ڕیزی پێشەوەین و خۆمان بە داکۆیکاری سەرسەختی خەڵک و مووچەخۆران و پێشمەرگە دەزانین، بەڵام ھەر کە ھەڵبژاردن تەواو بوو ئەمانەمان بیر نامێنێت و دەکەوینە ھەولی ھەلپەرستی و داکۆکیکردن لە خواستە تەسکەکانی حزب و ھەنگاو نان بۆ بەشەخسنەکردنی دەستکەوتە بچوکەکانیش؛ لە بەرامبەردا تاوان بەخشینەوە بە بەرامبەر.

ئەم چەند دێڕەی کاک ئومێد خۆشناو، سەرەتاکانی شۆڕشی فەرەنسی و گوفتارەکانی ماکسیملیان ڕۆبسپێرم بیر دەخەنەوە کە لەگەل من نەبیت دژمی- لەڕاستیدا ئەمە ئیرھابی فکرییە و ئایدیای تێرۆری میانرەوەی مۆدێرنە.

ناکرێت ھەرکەسێک رەخنەی لە حکومەت و سەردارەکەت گرت، یەکسەر بە گێرەشێوێن بیشوبھێنی و بیخەیتە بەرەیەکی دژ بەخۆت.

مافی خەڵک ڕەوایە و دوورە لە ھەموو موزایەدەیەک، و ئێمەش تاوانمان نەکردووە بە داواکردنی لەم مافە. ھەوڵی ئێمە لەسەرەتای ئەم کابینەیە ئەوەبووە کە ئارامگربین و پێکەوە دۆخە سەختەکان تێبپەڕێنین، بەڵام ئێمە ھەرگیز ڕەوایەتی نادەین بە عەقڵی تاکڕەوی و پاوانخوازی و دەستکەوت بەشی. ھێشتاش لە بەرپرسیاێتی ڕاماننەکردووە، و ئەگەر تیمی ئێمەش نەبووایە کابینەی ھەشت بەتەواوی ھەرەسی ھێنابوو!

ناکرێت ھەرچی باش بێت و چی دەستکەوتە بەبەری سەرۆکی حکومەتدا بدورێت، ھەموو کەس و لایەنەکانی دیکە پەراوێزبخرێن؛ بەڵام لە کاتی تەنگەتاوی و لێقەومان، نیشتیمان فرۆشی بکەین و ھوتاف بکێشین بەوەی کە نیشتیمان ھی ھەموومانە. کاتێک نیشتیمان ھی ھەموومان دەبێت، کە بەرکەوتەکانیشی بۆ ھەمووان وەکو یەک وابن!

ئەگەر داواکردنی خەڵک و ھەوڵدان بۆ بە شەفافکردنی داھاتەکانی ھەرێم و فەراھمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتییان نوزە نوز بێت، ئەوا نوزەمان دێت لە ئاست ئەم نادادی و نامەدروسییە لە حوکمڕانید. ئێمە بەشێکین لە حکومەت و بە جیددی شانمان داواتە ژێر بەرپرسیارێتییەکی مێژووی، بەڵام دادگای ویژدان مێژوو ڕێگەمان نادات بە ھوتای باق و بریق ڕێگە بدەین میللەتەکەمان و کوردستان بەرەو دورگەیەکی ناڕوون و پڕ لە قەیران ئاڕاستە و کەنارگیربکرێت.

ملکەچبوون بۆ تاغوتچییەتی و چۆکدانان لە بەرامبەر حەق و ناحەق وەک یەک، لە ھەگبە و ستراتیجی حزبەکەی ئێمەدا تەعریفەکەی زۆر خراپە؛ بۆیە نابێت چاوڕێ نەبین کە خوێنێکی تازە بە دەنگی دلێرەوە دێتە دەنگ و داواف ماف و خواستی ھاووڵاتییان دەکات. لە دەسەڵاتبوونمان بە مانای بێدەنگ بوون نایە لە ئاست نادادی و نا یەکسانی و مەلەفی گەندەڵی کەڵەکەبووەوە. لەماقەی رابردوودا بە کردار و بە گوفتار ئەمەمان سەلماندووە.