ali.jpg

حکومەت لە محکەدا

Mar 24, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

چوار دۆسیەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی ھەن، لە ڕابردو ئێستادا زۆرترین ڕەخنەمان لێی ھەبوە، بەدواداچون و ڕاپۆرتمان بۆی ھەبوە. رۆژی ٢٢ی ٣ حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە پێداچونەوە بە ھەر چوار بوارەکەدا، جێبەجێبەجێکردنی بڕیارەکان بەباشی و چاوپۆشی نەکرد لە ھیچ بەرپرس و کۆمپانیایەک مانگانە ١٥٠ ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی دەوڵەت. یەک:کۆمپانیانی نەوت و چەندین بواری تر وەک پێویست باجیان نەداوە، بڕیار درا بە پێداچونەوەی وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و غازو ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی گرێبەستی خزمەتگوزاریان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوت ھەیە، کۆمپانیاکانی ئاسایشی بواری نەوت و کۆمپانیاکانی بواری ئەنترنێت و گوندەکانی نیشتەجێبون. دوو: چەندین کۆمپانیا لە خاڵە سنوریەکان بە ناوی جیاوازەوە سەرقاڵی پارە وەرگرتن، داھاتی مانگانەیان تێكڕا، لەسەرجەم خاڵە سنوریەکان نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلارە، لە ڕاپۆرتێکدا وەردەکاری ئەم کارەمان دیاری کردوە. بڕیاردرا بە پێداچونەوە بە گرێبەستی کاری سەرجەم کۆمپانیاکان. سێ: پێشتر مانگانە، ھەزاران بەخشینی گومرگی ھەبوە، بڕیار درا بە پێداچونەوە بە لێخۆشبونی گومرگی. چوار: حەجمی قاچاخی لە ھەندێک لە خاڵە سنوریەکان مانگامە، ٢٥ ملیۆن دۆلار بوە، بڕیاردرا بە ڕێگریکردن لە قاچاخی لە سەرجەم خاڵە سنوریەکان. ئایا ئەم بڕیارانە جێبەجێدەبێت؟ ئەگەر ئەم بڕیارانە وەک خۆی و بەبێ چاوپۆشی لەکەس جێبەجێبوو ئەوکات دەتوانین بڵێین : چاکسازی دەکرێت. ئەگەریش جێبەجێبەجێ نەبوو ئەرکی ئێمە قسەو ھەڵوێستە. تێبینی: پێشنیارێکی ترمان کردوە، بە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کێڵگە نەوتیەکان لە کۆمپانیاکانی سکویریتی و دروستکردنی کۆمپانیای خزمەتگوزاری بۆ کێڵگە نەوتیەکان مانگانە بە لای کەم ٥٠ ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.