ئومێد خۆشناو
خۆشبه‌ختانه حکومه‌تی ئێمه له‌چاو حکومه‌تی وڵاتانی زلهێزو ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشکه‌وتوو، تا ئێستا له حکومه‌ته باشه‌کانی دونیایه‌و له ڕیزبه‌ندی یه‌که‌مه. ئه‌وه‌ش هێمای ئه‌وه‌یه ئه‌و حکومه‌ته کوڕی خه‌ڵکه‌و ئه‌ویش خۆی خه‌ڵکه، بۆیه زۆریش پێویسته گه‌لیش به قسه‌کانی حکومه‌ت بکات و ڕێنمایه‌کان جێبه‌جێ بکات. کوڕۆنا زه‌مه‌نێکی کاتیه‌و ده‌ڕوا، قۆناغی دوای کوڕۆنا نه له ئێستای زه‌مه‌نی کوڕۆنا ده‌چێ، نه له‌زه‌مه‌نی پێش کوڕۆناش ده‌چێ، له‌دوای کوڕۆنا زه‌مه‌ن و زه‌مینێکیتر ده‌ستپێده‌کات. ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان و که‌سوکاریان و کۆمه‌ڵگای خۆیان ده‌پارێزن. کوڕۆنا تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی حکومه‌ته‌کانی دونیایه، ئێستا ببینن حکومه‌ته به‌هێزه‌کانی دونیا، له ئه‌وجی هێزبوون به‌ڵام قیمه‌تی هاوڵاتیانی خۆیان و مرۆڤایه‌تی له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه خستونیه‌ته ژێر پرسیار؟. که‌چی حکومه‌ته ئیمکانیه‌ته سنورداره‌که‌ی خۆمان به هه‌موو داموده‌زگاکانی خۆی به‌گه‌رمی له‌سه‌ر خه‌ت و په‌رۆشی هاونیشتمانیانه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاو ده‌سپێکی سه‌رکه‌وتنه له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، ئێستا له‌زه‌مه‌نی کوڕۆناین ته‌نها په‌تایه‌که‌و قوربانیانی ده‌بینین، دوای کوڕۆنا وه‌ک جه‌نگ پاشماوه‌کانی ده‌بینین و مێشکمان فراوانتر‌و چاوی مرۆڤایه‌تی تیژتر ده‌بینێ، ئه‌وکات له‌حیکمه‌تی په‌رۆشی حکومه‌تی خۆمان ده‌گه‌ین. خودای گه‌وره خه‌ڵک و خاکی کوردستان بپارێزه‌و هۆشیاری زێتر ببیته سه‌رچاوه‌ی ژیانمان….